رووسیا حه‌ز ده‌كات مووشه‌كی ئێس 400 به عێراق بفرۆشێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه و له زاری باڵوێزه‌كه‌ی له عێراق به فه‌رمی بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ماكسیم ماكسیمۆف باڵوێزی رووسیا له عێراق گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر عێراق داوای كڕینی مووشه‌كی ئێس 400 بكات، ئه‌وا ئاماده‌یه پێی بفرۆشێت. ئه‌و به میدیاكانی روسیای گوتووه هێشتا هیچ داواكارییه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
باڵوێزه‌كه‌ی رووسیا باسی له رووداوه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی عێراق كردووه و گوتوویه‌تی، عێراقییه‌كان حه‌زیان له‌وه هه‌یه بۆ به‌رگریی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یان سوود له سیستمی به‌رگریی ئێس 400 وه‌ربگرن.
له لایه‌كی تره‌وه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقیش، ماوه‌ی رابردوو پڕۆژه‌یه‌كی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو كه تێیدا داوای كڕینی سیستمی به‌رگریی ئێس 400 له ئه‌مه‌ریكا كردووه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، عێراق له ساڵی 2017وه هه‌وڵی داوه له كڕینی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی له رووسیا نزیك بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رێگر بووه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌ی عێراق سه‌ر نه‌گرێت.
فراكسیۆنه‌كانی نزیك له ئێران له په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وام دژی ئه‌مه‌ریكا قسه ده‌كه‌ن
پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌ی زیاتر هانی عێراقی داوه له رووسیا نزیك بكه‌وێته‌وه و چه‌كی لێ بكڕێت، ئێران بووه و هێزه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی نزیك له ئێران له په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وام دژی ئه‌مه‌ریكا قسه ده‌كه‌ن و داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كه‌ن.
قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا، له‌مباره‌یه‌وه رۆڵی كاریگه‌ریی بۆ هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقدا هه‌بوو.