سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نیعمه‌ت خانی حه‌مه‌ی ئاوڕه‌حمان ئاغا ده‌كات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نیعمه‌ت خانی حه‌مه‌ی ئاوره‌حمان ئاغا كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، 30ی نیسان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی نیعمه‌ت خانی كچی حه‌مه‌ی ئاوڕه‌حمان ئاغای سلێمانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كاك سالار و كاك شاسوار كرد.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم