له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا رێژه‌ی بێكاری به‌رزكردووه‌ته‌وه، هاوكات نه‌بوونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی له شوێنی كار هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له ده‌ست دانى كرێكارانه.
ڕێژه‌ی بێكاری له گه‌رمیان بۆ له 15% به‌رز بووه‌ته‌وه
عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كی ئایار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕه‌وشی ژیانی كرێكاران له گه‌رمیان زۆر خراپه، هاوكات شوێنی كاری كرێكاران مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی دابین نه‌كردووه له شوێنی كاری كرێكاراندا".
زیاتر گوتى، ساڵی پار له سنووری گه‌رمیان شه‌ش كرێكار له شوێنی كاره‌كانیان گیانیان له ده‌ست داوه، هاوكات ڕێژه‌كه ئه‌مساڵ له‌م چوار مانگه‌دا دابه‌زیوه بۆ سێ كرێكار به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، ڕێژه‌ی بێكاری له گه‌رمیان بۆ له 15% به‌رز بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به هۆكاری ڕێكاره‌كانی په‌تای كۆرناوه، كه كاری كرێكارانی وه‌ستاندووه.
بۆ به‌رگرتن له ڕێژه‌ی بێكاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، به‌رێوه‌به‌راتییه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار له گه‌رمیان له ڕێی كۆمپانیاكانه‌وه هه‌وڵیداوه هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت.
كاوه مه‌حموود، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌ی له گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، ساڵی پار زیاتر له 100 هه‌لی كارمان بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕه‌خساندبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانمان.
زیاتر گوتى، پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌سه‌ر هیڵ ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكاری.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی