ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی له‌نده‌نی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌رجی بۆ پشتیوانیكردن له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی هه‌یه، مه‌رجه‌كه‌یش بریتییه له دانانی یه‌كێك له زاواكانی له پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه شیعه‌كان باس له دیارییكردنی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له پۆسته وه‌زارییه‌كان ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، له‌میانه‌ی دانوستاندنه‌كانی كازمی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شیعه، نووری مالیكی سووربوونی خۆی به كازمی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌گه‌ر پۆستی یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان به زاواكانی نه‌دات، ئه‌وا پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ناكات و چاره‌نووسی محه‌مه‌د عه‌لاوی و عه‌دنان زورفی ڕووبه‌ڕووی كازمی ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كه هه‌ریه‌ك له حوسێن ئه‌لمالیكی و یاسر سه‌خیل كه هه‌ردووكیان زاوای نووری مالیكیان، ده‌یه‌وێ یه‌كێكیان بخاته پۆسته وه‌زارییه‌كان و به‌مشێوه‌یه له ڕێی زاواكانی بگه‌ڕێته‌وه ناو حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌یش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چانسی یاسر سه‌خیلی زاوای مالیكی زیاتر له‌وه‌ی پۆستی گرنگی له حكوومه‌تی كازمی پێ بدرێ، چونكه ئه‌و ئێسته‌یش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا.
ده‌یه‌وێ له ڕێی مسۆگه‌ركردنی پۆست بۆ زاواكانی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه
هه‌وڵه‌كانی مالیكی بۆ ئه‌وه‌یه كه زاواكه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرێت، كه پشكی لایه‌نه‌كانی شیعه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و زاوایه‌ی مالیكی به بڕوانامه‌ی ساخته و كڕینه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك پێشتر ده‌رچووێنرا و بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و هیچ پسپۆرییه‌كیشی له بواری ته‌ناهی نییه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه تا ئێسته له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی فه‌رمییه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایان و به‌رپرسانی سیاسی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له‌و دۆخه سیاسییه‌ی عێراق هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه و تا ئێسته‌یش لیستی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، تا دواساته‌كانیش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری و مامه‌ڵه پێوه‌كردنی هه‌یه.
هه‌وڵدانی مالیكی بۆ دانانی زاوایه‌كی بێ بڕوانامه‌ی له پۆستێكی هه‌ستیاری وه‌كو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاتێكدایه كه شیعه‌كان و سیاسییه‌كانی به‌غدا باس له حكوومه‌تی خاوه‌ن تواناكان و كه‌سانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه كه شیعه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.