وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان ئاشكراى كردووه، له ڕه‌واندز ئافره‌تێك تووشی كۆرۆنا بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی تر‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کرا".
زیاتر هاتووه، "تووشبووه‌كه ئافرەتێکی تەمەن 25 ساڵە، دانیشتووی گوندی کاولۆكانی سەر بە شارۆكه‌ى ڕه‌واندزه، خێزانی تووشبووێکی پێشووە."
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 381 كه‌س له‌نێویاندا چوار مردن هه‌یه و 325 كه‌سیش چاره‌سه‌ر كراوه.