له‌سه‌روبه‌ند پیلانی شۆڤێنیه‌كان و نۆكه‌رانیان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ناردنی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا دوو په‌یامی ڕوونكرده‌وه، یه‌كه‌میان به به‌غدای گوت له پرسه هه‌ستیاره‌كاندا كورد یه‌ك ده‌نگه، هاوكات ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار به‌شداری به ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ته‌واوی لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان، په‌رله‌مان و حكوومه‌تیان پێكهێناوه
ناسر ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه شاندى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ته‌واوی لایەنە به‌شداره‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تێدایه، ئه‌وه وه‌ڵامێكه بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر كه داواكارییه‌كانی قووتی خه‌ڵكی كوردستان، داواكاری ته‌واوی لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان، په‌رله‌مان و حكوومه‌تیان پێكهێناوه.
زیاتر گوتى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سه‌لماندنی شه‌فافیه‌ت و پێشاندانی یه‌ك ڕیزی كورد له به‌غدا، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی ناردووه بۆ به‌غدا.
ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌ك چاودێرێكی سیاسی بۆ "وشه" دووپاتی كردەوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشانی به‌غدا دا كه كورد له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان یه‌ك ده‌نگه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا شۆڤێنیه‌كان له به‌غدا و نۆكه‌رانیان له كوردستان كه‌تاقمێكی دیاری كراون پیلان له دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌گێڕن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هورێنی