پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە، ئێوارە‌ی ئه‌مڕۆ ھە‌ینی یه‌كی ئایار، شاندی باڵای حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، لە بە‌غداوە گەڕایەوە هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان.
كۆبوونە‌وە‌كان لە کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمى كوردستان هاتووه، سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "بڕیاریش درا ھە‌فتە‌ی ئایندە درێژە بە كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە كردنی پێشنیارە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكوومە‌تی ناوەندی، بە‌تایبە‌تی لەبارەی دۆسیەكانی بوودجە و نە‌وت."
ڕاگه‌یه‌ندراوه، "كه حکوومەتی هەرێم کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بوودجەی ساڵى 2019، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی کە لە لێگگەیشتنی كە لە ڕۆژی 12 كانوونی یەكەمی ساڵى 2019 لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ ڕێككەوتنی لەسەر كراوە."
ماوه‌ى سێ ڕۆژه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى بوودجه و مووچه.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌غدا بڕیاری راگرتنی ئه‌و نیوه مووچه‌یه‌ی داوه كه مانگانه به كوردستانی ده‌دا، ئه‌وه له كاتێكدا له یاسای بودجه‌ی 2019 ئه‌وه جێگیر كراوه كه مووچه‌ی كوردستان نه‌به‌سترێته‌وه به هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار نییه و له شوباتی 2014 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كۆی بودجه‌كه‌یان بڕی و به‌رده‌وام بۆ سزادانی گه‌لی كوردستان مووچه وه‌ك كارتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی دژی كورد به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردن له به‌غدا له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ، كه له‌و دۆخه‌دا خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌ون به بڕینی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران.