ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له باره‌ى پرسى لامه‌ركه‌زى باس له‌وه ده‌كه‌ن قه‌بوڵى ناكه‌ن بابه‌ته‌كه موزایه‌ده‌ى به‌سه‌ره‌وه بكرێت و ئه‌وان پێیان وایه كه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كه ئه‌گه‌ر بێت لامه‌ركه‌زى هۆكاربێت بۆ خراپى دۆخه‌كه و پرسى دوو ئیداره‌یی.
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ته‌نها موزایه‌ده بێت ئه‌وه ئێمه داشى كه‌س نین كه به‌كارمان بهێنن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ى پێشترى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسى لامه‌ركه‌زى نه‌كراوه و به ئه‌نجوومه‌نیشم ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پرسى لامه‌ركه‌زى بۆ خۆى پاڵه‌وانكردنه ئه‌وه با بچنه به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵى ناكه‌ین موزایه‌ده به‌سه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌وه بكرێت و ئه‌وه‌ى هه‌یه تا ئێسته له چوارچێوه‌ى قسه‌دایه و ته‌نها لیژنه‌ى بۆ دروستكراوه و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێشكه‌ش نه‌كراوه له كاتێكدا ده‌بێت هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پڕۆژه‌ى خۆیان هه‌بێت.
زیاتر گوتى، قه‌بوڵمان نییه ئه‌و پرسه بۆ په‌رده پۆشكردنى هه‌ندێ بابه‌ت بێ كه له چه‌ند ڕۆژى رابردوو هاته پێشه‌وه.
لاى خۆیه‌وه كاسترۆ مه‌عرووف، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پرسى لامه‌ركه‌زییه‌ته ئه‌گه‌ر بێت و ببێته هۆى ئه‌وه‌ى ته‌شه‌نوجى سیاسى دروست بكات و كار بۆ ململانێ و دوو ئیداره‌ى بكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نین و تائێسته‌یش ته‌نها لیژنه‌یه و دواتریش ئه‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه داهاتى سلێمانى بۆ شاره‌كه به‌كاربهێنرێت ئه‌وه شتێكى باشه و بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ته‌نها موزایه‌ده بێت ئه‌وه ئێمه داشى كه‌س نین كه به‌كارمان بهێنن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى