توێژه‌ر و زانایانی زانكۆی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، كه كاتی كۆتایی و زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌كی زۆرتر ده‌خایه‌نێت و دوو ساڵی تری پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له‌ناوببرێ، تا ئه‌و كاته‌یش چاره‌كێكی دانیشتووای گۆی زه‌وی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان له زانكۆی مینیوسوتای ئه‌مه‌ریكا له
توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، كه زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به یه‌كجاری كارێكی سه‌خته و ئاسان نییه، چونكه په‌تاكه له كه‌سانێكه‌وه بۆ كه‌سی تر ده‌گوێزرێته‌وه كه هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسه‌كه‌یان نییه و تووشبوو و هه‌ڵگری كۆڤید 19یشن.
پێشبینی ده‌كرێ تا 2022 ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێ و شه‌پۆلی تری به جیهان بڵاو ببێته‌وه
توێژه‌رانی ناوه‌نده‌كه ده‌ڵێن، ئه‌مه وایكردووه كه سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاتان نه‌توانن به خێرایی ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسه‌كه ببنه‌وه، چونكه ئه‌و تووشبووه شاراوانه بوونه‌ته هه‌وێنی زیندوو هێشتنه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه به نێو كۆمه‌ڵگه‌كان دا، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ن، كاتی زاڵبوونی یه‌كجاره‌كی مرۆڤ به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه دوو ساڵی تر بخایه‌نێت و تا ساڵی 2022 به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه زانایان هۆشداریان داوه كه شه‌پۆلێكی تری گه‌وره له زستانی داهاتوو تووشی مرۆڤ ده‌بێته‌وه و به فره‌وانی بڵاو ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌تر له‌وه‌ی ئێسته دروست ده‌كات و خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر ده‌كاته قوربانی، هه‌رچه‌نده ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئێسته هه‌یه ورده ورده كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ زستانی داهاتوو، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه و خۆپارێزی نه‌كرێ، مه‌ترسی هه‌یه دۆخه‌كه زیاتر په‌ره بستێنێت.