ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكییه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دوو و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندی به ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كرد و پرسه و هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ربڕی و هیوای خواست، خوای مه‌زن به به‌هشی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.