وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوێك سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی له‌باره‌ی ڕێكخستنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایییه‌كان كار بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه و سێ مانگ مۆڵه‌تی كاركردنی ڕاده‌گیرێت.
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كراوه و تێیدا هاتووه، له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به گوێره‌ی ڕێنمایی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق، كه گه‌شته‌كانی له ئاسمانی عێراق و كوردستان ڕاگرتووه، به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه، بۆیه هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه گه‌شته‌كان ڕێك بخاته‌وه.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێ، سزا ده‌درێ و سێ مانگ مۆڵه‌تی كاركردنی ڕاده‌گیرێت
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه هاتووه، جیا له‌و گه‌شتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ڕێك ده‌خرێن، هیچ گه‌شتێكی تر ڕێی پێ نادرێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش پلان و ڕێككاری گه‌شت ڕابگه‌یه‌نێت و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه و مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاده‌گیرێت و ڕێ به گه‌شته‌كه‌یشی نادرێت.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به فه‌رمانی حكوومه‌تی فیدرال ئاسمانی عێراق به ڕووی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان داخراوه، جیا له‌و گه‌شتانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له ده‌ره‌وه به سه‌رپه‌رشتی حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، ته‌واوی گه‌شته‌كانی تر ڕاگیراون.