شەش تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا

:: AM:11:11:02/05/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شەش تووشبووی نوێی لە هەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشان كران.

هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون
ڕوون كراوەتەوە، تووشبووەكان پێنج پیاو و ژنێكن، دانیشتووی شارۆكەی سۆرانن لە گەڕەكەكانی برایەتی و 26 گوڵان و كۆمەڵگای گەڵاڵە، هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون.

كۆی گشتیی تووشبووانی‌ كۆرۆنا لە كوردستان گەیشتە 387 كەس، لەناویاندا چوار مردن هەیە و 325 كەسیش چارەسەر كراون.



وشە - رامیار جەواد