مادۆنا كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای گۆرانیی و ئه‌مه‌ریكاییه، ده‌ڵێ دوای ئه‌وه‌ی پشكنینم كردووه، ده‌ركه‌تووه به‌رگریی له‌شم به‌جۆرێكه كه هه‌رگیز ڤایرۆسی كۆرۆنا ناوێرێ بێته جه‌سته‌م.
پێگه‌ی
"ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی داوه، مادۆنای گۆرانیبێژ كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 62 ساڵ، له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه رای گه‌یاندووه مادام به‌رگریی له‌شم به‌جۆرێكه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێ بێته جه‌سته‌م و بمخات. بۆیه ئیتر به ئاره‌زووی خۆم ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی هه‌وای پاك هه‌ڵده‌مژم.
مادۆنا: خوێنم دژه ڤایرۆسه كۆرۆنا ناتوانێ بێته جه‌سته‌م
به‌پێی پێگه‌كه كه مادۆنا و خێزانه‌كه‌یشی پێشتر له كره‌نتیندا بوون، دواتر مادۆنا پشكنینی كردووه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه به‌رگرییه‌كی باشی له‌شی هه‌یه و خوێنێ به‌جۆرێكه كه دژه‌ڤایرۆسه و كۆرۆنا ناچێته جه‌سته‌ی و نه‌خۆشی ناكات.
له‌وباره‌یه‌وه مادۆنا نووسیویه‌تی، هه‌ر كه زانیم به‌رگریی له‌شم به‌جۆرێكه كه كۆرۆنا پێم ناوێرێت، بڕیارم دا به ئۆتۆمبێله‌كه‌م گه‌شتێكی دوور و درێژ بكه‌م و په‌نجه‌ره‌كان بكه‌مه‌وه هه‌وای پاك هه‌ڵمژم.
ناوی راستینه‌ی مادۆنا "مادۆنا لویز كیكۆن"ه و له 1958 له باسی سیتی ویلایه‌تی میتچان له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیتالییه. گۆرانیبێژێكی ناوداری دنیایه و هاوكات سه‌ماكار و نمایشكاره، له‌گه‌ڵیدا نووسه‌ری تێكستی گۆرانییه و به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شه‌دا چالاكێكی دیاری بواری مرۆییه.
مادۆنا له بواری پۆپ و موزیك و موزیكی ئه‌لیكترۆنی كاری كردووه و له‌گه‌ڵیدا بایه‌خی به موزیكی فۆلكلۆر داوه و كاری تێدا كردووه. تا ئێسته 14 ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌یان خه‌لاتی جیهانیی پێ به‌خشراوه.