شه‌وى رابردوو رووبه‌ڕێكى زۆرى ده‌غڵودان له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین سووتاوه و مه‌ترسى هه‌یه وه‌ك ساڵى رابردوو جارێكى تر به ئه‌نقه‌ست گڕ له ده‌غڵودان به‌ربدرێت.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو رووبه‌رێكى فراوانى ده‌غڵودان له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین سووتاوه.
دوو رۆژه گڕ له ده‌غڵودانى سه‌لاحه‌دین به‌رده‌درێت
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، شه‌وى رابردوو رووبه‌رێكى فراوانى گه‌نم له شارۆكه‌ى بێجى سووتاوه، هه‌روه‌ها روونى ده‌كاته‌وه ئه‌وه دووه‌م رۆژه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ڵاحه‌دین ده‌غڵودان ده‌سووتێنرێن.
وه‌ك سۆمه‌رییه نیوز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، وه‌ك ساڵانى رابردوو دیسان دیارده‌ى سووتاندنى ده‌غڵودانى جووتیاران ده‌رده‌كه‌وێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى بزانرێت هۆكاره‌كه‌ی چییه.
له به‌شێكى تر‌ى هه‌واڵه‌كه ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه ده‌ڵێ، سووتاندنى ده‌غڵودان دواى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ دێت كه پێشبینى كردووه به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ بگات به شه‌ش ملیۆن تۆن، ئه‌مه‌یش پێویستى ناوخۆى عێراق پڕ ده‌كاته‌وه.
ساڵى رابردوو له مانگى دروێنه "ئایار" رووبه‌رێكى فراوانى ده‌غڵودان سووتێنرا، ته‌نانه‌ت سه‌رنجى میدیاكانى راكێشا و هه‌ندێكیان به تیرۆری برسیكردنى عێراقییه‌كان ناویان برد، چونكه گومان ده‌كرا به ده‌ستى ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه بسووتێنرێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه، له مانگى ئایارى ساڵى 2019 نزیكه‌ى 54 هه‌زار و 380 دۆنم ده‌غڵودان سووتاوه.
ساڵى رابردوو 54 هه‌زار دۆنم ده‌غڵودان به ده‌ستى نادیار سووتا