پێنجه‌م رۆمانى نووسه‌رى عێراقى موحسین ئه‌لڕه‌ملى به ناوى "منداڵ و پێڵاوه‌كان" به زمانى كوردى بڵاو ده‌بێته‌وه، ره‌نجده‌ر جه‌بار رۆمانه‌كه‌ى كردووه به كوردى و پێشتریش سێ رۆمانى تر‌ى هه‌مان نووسه‌رى به كوردى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ره‌نجده‌ر جه‌بار كه‌لارى له لێدوانێكى بۆ "وشه" له باره‌ى وه‌رگێڕانى رۆمانه‌كانى ره‌ملى گوتى، "منداڵ و پێڵاوه‌كان" پێنجه‌مین ڕۆمانی موحسین ئه‌لڕه‌ملییه و هه‌موو ئه‌و پێنج ڕۆمانه‌ی كراون به كوردی. له كۆی ئه‌م پێنج ڕۆمانه، ئه‌ركی وه‌رگێڕانی چوار دانه‌یانم له ئه‌ستۆ گرتووه، ئه‌وانیش "باخچه‌كانی سه‌رۆك، وردوخاشی په‌رته‌وازه، خورمای سه‌ر په‌نجه‌كان".
ره‌نجده‌ر جه‌بار: تا ئێسته چوار رۆمانى ئه‌و نووسه‌ره‌م وه‌رگێڕاوه
له‌باره‌ی رۆمانى منداڵ و پێڵاوه‌كان ره‌نجده‌ر گوتى، ئه‌م ڕۆمانه له ساڵی ٢٠١٨ ده‌زگای مه‌دا چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌نی شێوازى نووسینى رۆمانه‌كه‌یش ئه‌و وه‌رگێڕه گه‌نجه به "وشه"ى گوت، جیاواز له كاره‌كانی تر، نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نوێ كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی هه‌ندێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و سیاسی ناوخۆی عێراق، وه‌ك سه‌ربازی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسێن و هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی ویستی خێزان و خوێندنی بواری هونه‌ر، به‌تایبه‌ت شانۆ.
ره‌نجده‌ر جه‌بار له پێناسه‌كردنى رۆمانه‌كه بۆ "وشه" به‌رده‌وام بوو و گوتى، " لێره‌دا نووسه‌ر ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ كه‌شی ناو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین و پێشاندانی ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌ت ژیانی ساده‌ی گوندنشینه‌كانی كۆڵۆمبیا و شۆڕشگێڕان و بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و قوربانیی خه‌ڵكه ساده‌كه له‌م ململانێیه‌دا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه نووسه‌ر له ڕێی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و به‌سه‌رهاته‌كانی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه "ئه‌میر" جیاوازییه ده‌روونییه‌كانی نێوان ئه‌وین و حه‌ز ده‌رده‌خات".
له‌باره‌ی ناونیشانى رۆمانه‌كانه له‌چى هاتووه، وه‌رگێڕى كوردى رۆمانكه روونى ده‌كاته‌وه، نووسه‌ر به ده‌قێكی ناو ڕۆمانه‌كه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ژیانی من جگه له‌وه‌ی منداڵ و پێڵاو .. منداڵ و پێڵاو بێت هیچی دی نه‌بوو... ئه‌و دووانه‌ش بۆ كه‌سانی تر بوون، نه‌ك بۆ خۆم. ئاخۆ منداڵه‌كانی تریشم ڕقیان لێم ده‌بێت؟
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ره‌نجده‌ر جه‌بار باسى له‌وه كرد، ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند له‌گه‌ڵ چاپی دووه‌می هه‌ریه‌كه له ڕۆمانه‌كانی باخچه‌كانی سه‌رۆك و خورمای سه‌ر په‌نجه‌كان چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.