رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه له دژى حه‌لبووسى دانراوه، به‌سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر كه له لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنت ئه‌مڕۆ شه‌موو سێى ئایار له راپۆرتێكدا باسى له پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى نوێى سوننه كردووه كه به هاوپه‌یمانى شاره رزگاركراوه‌كان "مدن محرره" خۆى ناساندووه، له لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانیییه‌كه ده‌كات
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئامانجى ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌وه‌یه چیتر رێ به محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان نه‌درێت سه‌رۆكایه‌تى پێكهاته‌ى سوننه بكات.
ئێندپێندنت باسى له‌وه كردووه هه‌ندێك زانیارى جیاواز له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌وانه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن له 23ى په‌رله‌مانتار پێكهاتووه و هه‌ندێكى تریش ده‌ڵێن ته‌نیا 11 په‌رله‌مانتارن.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ناتوانێ سه‌رۆكایه‌تى پێكهاته‌ى سوننه له حه‌لبووسى وه‌ربگرێته‌وه، چونكه هاوپه‌یمانى حه‌لبووسی له 54 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه.
هاوپه‌یمانى شاره رزگاركراوه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌ركرده‌ى سوننه‌ى له‌گه‌ڵدایه، كه‌چى سه‌ركرده‌كانى سوننه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر بن.
هودا جاڕوڵا كه په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌یه گوتوویه‌تى، خه‌نجه‌ر داواى له كازمى كردووه له كۆى شه‌ش وه‌زاره‌تى پشكى سوننه، سێ وه‌زاره‌تیان پێ بدرێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشى به‌بیر خوێنه‌رانى هێناوه‌ته‌وه خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌گه‌رچى سه‌ر به پێكهاته‌ى سوننه بووه، به‌ڵام له لیستى سزاكانى ئه‌مه‌ریكادایه چونكه كارى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئێران كردووه و ئاسانكارى كردووه تا میلیشیاكانى حه‌شد ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و زه‌ویى مووسڵ بگرن.