كامیل عه‌بدولقادر به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی ئه‌مڕۆ له ئه‌ڵمانیا پاش چه‌ندان ساڵ چاوه‌ڕوانی، نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سییه‌كانی بۆ ده‌كرێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ده‌م بانگه‌وازی ئه‌وه‌وه هات و پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دابین كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار، كامیل عه‌بدولقادر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیاوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای 32 ساڵ نه‌خۆشی و چاوه‌ڕوانی، نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سییه‌كانم بۆ ده‌كرێت.
له چه‌ند سه‌عاتێكی تر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م بۆ ده‌كرێت
زیاتر گوتی، له چه‌ند سه‌عاتێكی تر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م بۆ ده‌كرێت له لایه‌ن پزیشكانی ئه‌ڵمانی، تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م نزیكه‌ی ملیۆنێك یۆرۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابینكردنی به‌رده‌وامی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ده‌م بانگه‌وازی كامیل عه‌بدولقادر ڕۆیشت و ده‌یان هه‌زار یۆرۆی بۆ دابین كرد، تا بتوانێ خێزان و منداڵه‌كانی بباته لای خۆی.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ