ناكۆكییه‌كانی تاران و واشنتن كۆتاییان نایه‌ت و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش دژی هه‌ڵایسانی جه‌نگ و خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆرن له‌و جه‌نگه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ تاران ڕێك بكه‌ون، به‌وه‌ی عێراق بكه‌ن به ناوچه‌ی خاڵی له ململانێ و دوور له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و جه‌نگ، وه‌كچۆن پێشتریش به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فینلاند كرا.
ئه‌لبێرت وۆلف نووسه‌ری بابه‌ته‌كه له گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جۆرێك له گرژییه‌كان پاشه‌كشه‌یان به‌خۆیوه دیوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له هه‌موو كات زیاتر له نێو كێشه‌دان، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌های كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ڕێ به ئێران بدرێ، ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، جیا له‌وه‌ی حكوومه‌تی تاران به پشتیوانی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و به گرنگی ده‌زانن كه ڕێ له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگیرێ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ناكۆك بن، ئه‌وا له‌سه‌ر به‌رگرتن له پاوانخوازییه‌كانی ئێران و گه‌یشتنی به چه‌كی ئه‌تۆمی كۆكن.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر هیچ كۆك نه‌بن، له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه نابێ ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی
له ڕێی گه‌مارۆكان و قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران، واشنتن توانیویه‌تی كه زۆر گوشار له‌سه‌ر ئێران دروست بكات و به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه ئێسته باشترین ده‌رفه‌ته بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێكی تریش له‌و بڕوایه‌دان ماوه ماوه گورزی كاریگه‌ر له ئێران بوه‌شێنرێت، وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر قاسم سلێمانی له به‌غدا و هۆشدارییه‌كانی واشنتن به وێرانكردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئێران له كه‌نداو.
بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به ته‌واوی بنه‌بڕ بكرێن، پێویسته له‌سه‌ر عێراق ڕێك بكه‌ون، چونكه ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران، سه‌ره‌ڕای به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و كۆمه‌ككردنی گرووپه میلیشیاكان، باڵاده‌ستی تارانه له عێراق، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای ئه‌مه‌ریكییه‌كان قبووڵكراو نییه، چونكه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا خوێنیان ڕشت و عێراقیان له ڕژێمی به‌عس پاككرده‌وه، به‌ر له‌و كاته‌یش ئێران هیچ ده‌ست و پێگه و هه‌ژموونێكی له عێراق نه‌بوو، بۆیه ده‌یانه‌وێ عێراق به هه‌ر جۆرێك بێ له ئێران وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش بۆ ئێران شاڕێی مانه‌وه‌یه، چونكه له ڕێی عێراقه‌وه چه‌ك و كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ میلیشیاكان له لبنان و سووریا ده‌نێرێت و ده‌ستوه‌ردان له ناوچه‌كه ده‌كات.
ته‌نیا به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی فینلاند له نێوان سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ڕۆژئاوا عێراق ڕزگاری ده‌بێ و جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش ڕوو نادات
دۆخه‌كه هه‌مان ناكۆكی و ململانێكانی سۆڤیه‌تی كۆن و ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر وڵاتی ئێسته‌ی فینلاند و نه‌مسا، له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد دا، گونجاوترین نموونه‌یش كۆپیكردنی ئه‌زموونی فینلاند و دانانه‌وه‌یه‌تی له عێراق، له ساڵی 1948 سۆڤیه‌ت داوای زۆرترین به‌شی فینلاندی ده‌كرد بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه و به‌مشێوه‌یه جه‌نگ له نێوانیان به‌رپا بوو، كه به جه‌نگی زستان ناوده‌برێ، به‌هۆی ساردی ناوچه‌كه له‌شكری سۆڤیه‌ت تووشی زیانی قورس بوو، دواجار سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ فینلاندییه‌كان به ئاگه‌داری ئه‌مه‌ریكا و براوه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهان ڕێككه‌وت، كه ددان به سنووری ڕاسته‌قینه‌ی فینلاند و پرۆسه‌ی سیاسی و سیسته‌مه‌كه‌ی ده‌نێت، به مه‌رجێك نه‌چێته ناو هیچ هاوپه‌یمانیه‌تێكه‌وه دژ به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، بۆیه فینلاند له‌وكاته‌وه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن و خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی خۆی بوو، تا ئێسته كه بووه به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین و به‌خته‌وه‌رترین گه‌لانی جیهان، به‌م چاره‌سه‌ره فینلاندییه‌كان توانیان خۆیان له‌وه ڕزگار بكه‌ن، كه ببن به پاشكۆی سۆڤیه‌ت، یان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش به‌ره‌یه‌كی تری جه‌نگی ساردی نێوانیان كه‌م بووه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بووایه، چاره‌نووسی فینلاندیش هاوشێوه‌ی كۆریای باكور و باشووری ئێسته و یوگسلاڤیای پێشوو ده‌بوو، به‌ڵام به ڕێككه‌وتنی مانه‌وه به بێلایه‌نی و هێشتنه‌وه‌ی فینلاند به گۆڕه‌پانێكی دوور له ململانێ، توانیان به‌ر به كێشه‌كان بگرن و گرژییه‌كانیش كه‌متر بوونه‌وه.
ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش له‌سه‌ر عێراق هه‌مان شت بكه‌ن، ئه‌مه باشترین و گونجاوترین ئه‌زموونه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه سارده‌ی له عێراق له نێوان لایه‌نگرانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بوونی هه‌یه، كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌مشێوه‌یه عێراق ده‌توانێ په‌ره به سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و سیاسی خۆی بدات و ببێت به یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌ی چیتر له‌م كاره‌ساته‌ی ئێسته تێیدا ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ن.
له‌سه‌ر عێراقییه‌كان پێویسته به‌ر له هه‌مووان ئه‌و پێشنیازه بخه‌نه ڕوو، به دڵنیاییه‌وه به یه‌كلابوونه‌وه‌ی عێراق، خواستی ئه‌مه‌ریكا بۆ جه‌نگ له دژی ئێران كه‌متر ده‌بێته‌وه و كێشه و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ڕوو له كۆتایی ده‌كه‌ن و نه جه‌نگ دروست ده‌بێ و نه زیانی ئابووری به‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێ و چیتریش ناوچه‌كه له دۆخی كوڵان و سه‌ره‌تای هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز گوزه‌ر ناكات.