دامه‌زراوه‌ی
بیگن ساداتی ئیسرائیلی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی بابه‌تێكی وردی له‌سه‌ر داهاتووی توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای سته‌می زۆری حكوومه‌ته‌كانی توركیا له كورد، به‌ڵام داهاتووی ئه‌و وڵاته هه‌ر بۆ كورد ده‌بێت، چونكه به به‌راورد به ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه جیاوازی زۆر له نێوان كورد و تورك هه‌یه، به‌مه‌یش ڕێژه‌ی كورد ڕۆژ له دوای ڕۆژ له‌و وڵاته زیاتر ده‌بێ و توركیش ڕوو له كه‌مبوون ده‌كه‌ن.
له بابه‌ته‌كه هاتووه كه له ماوه‌ی ساڵانی 1994 تا 2015 ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد له توركیا له 4.1%ه‌وه بۆ 13.1% به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی ڕێژه‌ی كورد له توركیا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و ڕێژه‌ی گشتی وه‌چه‌خستنه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌كانی توركیا 3.41% ڕوو له زیادبوونه‌وه، به به‌راورد به تورك كه حوكمڕانی وڵاته‌كه‌ن كه ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه و گه‌شه‌ی دانیشتووانیان ته‌نیا 2.09%ه، ئه‌مه‌یش چه‌كێكی نه‌رم و به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه له داهاتوو كورد ده‌بێته ژماره‌یه‌كی زۆر قورس له توركیا، داهاتووێكی یه‌كجار دووریش نا، به‌ڵكوو له هه‌ڵبژاردنی 2023ی سه‌رۆكایه‌تی توركیایش پێگه‌یان زۆر گه‌شه ده‌كات و ئه‌وان ده‌بنه ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دروستكه‌ری فه‌رمانڕه‌واكانی توركیا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردی توركیا مسوڵمانن و حزبه ئیسلامییه‌كانیش له نێو ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی توركیا بوونیان هه‌یه، له ڕووی ئایدلۆجیاوه ئه‌و حزبانه سه‌ر به ڕه‌وتی حه‌سه‌ن به‌ننا و سه‌ید قوتبن، كه ئه‌وان تیۆره‌ی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه پێویست ناكات به چه‌ك و شه‌ڕ ڕووبه‌ڕووی نه‌یارانی ئیسلام ببنه‌وه، به‌ڵكوو پێویسته به ژماره و زۆری خه‌ڵك بتوانن به‌سه‌ر هه‌موو جیهان زاڵ بن، ئه‌مه ئه‌و ستراتیجیه‌یه كه كورده‌كان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌یشی كه هێنده پێوه‌ست نین به ئایینه‌وه، به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی خۆپارێزی و خێله‌كه‌ی و مانه‌وه وه‌چه‌ی زیاتر به به‌راورد به تورك ده‌خه‌نه‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی كورد ڕوو له زیادبوونه و تورك كه‌متر منداڵ ده‌خه‌نه‌وه
به‌ر له گه‌یشتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیایان ده‌كرد، بریتی بوون له ماڵباته عه‌لمانییه‌كان، ئه‌وانه ته‌نیا منداڵ یان دوو منداڵیان ده‌خسته‌وه، ناسناوی توركی سپییان لێ نرا، ئه‌مه دروشمی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوو تا له 2002 ده‌سه‌ڵاتی له‌و چینه كه‌مه‌ی توركیا سه‌نده‌وه و داد و گه‌شه‌پێدان بووه زۆرینه و فه‌رمانره‌وای توركیا، بۆیه ناوی توركه ڕه‌شه‌كانیان له‌خۆیان نا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕه‌شووڕووت و هه‌ژار و بێده‌ره‌تان و كه‌م ده‌رامه‌تن.
له توێژینه‌كه هاتووه، دوای 18 ساڵ له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامییه‌ی توركیا كه به‌هۆی باوه‌ڕبوون به تیۆره‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌ننا و سه‌ید قوتب توانیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، خه‌ریكه خۆیشیان ده‌بن به كه‌مینه، چونكه ئێسته ئه‌وانیش له توركی ڕه‌شه‌وه بوون به هه‌مان توركه سپییه‌كانی پێشوو، كه كه‌متر منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، بۆیه ڕووبه‌ڕووی هه‌مان هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتن و چه‌قی هێز ناكه‌وێته ده‌ستی توركی سپی و ڕه‌ش، به‌ڵكوو ده‌كه‌وێته ده‌ستی كوردی ڕه‌ش، كه له ناوچه‌كانیان به ته‌واوی په‌راوێزخراون، كه‌چی له دیمۆگرافییه‌وه به‌رده‌وامن له زیادبوون و بوون به ژماره‌یه‌كی قورس له توركیا.
كورده‌كان له ساڵی 1994 پارتی گه‌لی دیموكرات هادیپ توانیان 1.1 ملیۆن ده‌نگ له هه‌ڵبژاردن بهێنن، ساڵ دوای ئه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 1.4 ملیۆن به‌رز بووه كه ده‌یكرد 4.8%ی كۆی ده‌نگده‌رانی توركیا، به‌ڵام بۆ ساڵی 1999 ئه‌و ڕێژه‌یه له 4.8%ه‌وه بۆ زیاتر له 10% به‌رزبووه‌وه.
له ساڵی 2002 به‌هۆی جیاوازی حزبه‌كانی كورد پارتی گه‌لی دیموكرات 6.2%ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه و به‌مشێوه‌یه توانی ببێته خاوه‌نی 20 كورسی له په‌رله‌مانی توركیا، له 2007 پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به پشتیوانی كورد توانی 34%ی ده‌نگه‌كان بهێنێته‌وه، به‌هۆی سیاسه‌تی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه جارێكی تر ده‌نگی كورد له كه‌می دایه‌وه و په‌رت و بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام له 2015 گه‌یشت به ترۆپك و ڕێژه‌ی 13.1%ی ده‌نگه‌كانیان برده‌وه، به‌مشێوه‌یه كورد بووه خاوه‌نی 80 كورسی له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌مه‌یش به موعجیزه‌ی كورد له توركیا ناوبرا.
له هه‌ڵبژاردنی 2023 كورد خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێ و ده‌بێته بڕیارده‌ری فه‌رمانڕه‌وای داهاتووی توركیا
ئێسته كورد له توركیا ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، له ساڵی 2019ه‌و له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، كورده‌اكن بوونه پشتیوانی كاندیدی نه‌یاری حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كه ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ بوو، ئه‌و توانی به‌سه‌ر به‌هێزترین كاندیدی ئاكپارتی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات بوو بیناڵی یلدرم به جیاوازی 800 هه‌زار ده‌نگ سه‌ر بكه‌وێت، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له دڵی توركه‌كان دروست كردووه.
ئاماره‌كانی دانیشتووان و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه ئاماژه‌ی زۆر گه‌وره پێشان ده‌ده‌ن، كه هه‌ڵبژاردنی 2023ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌گه‌ر كورده‌كان به سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو و ژیرانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بن به دروستكه‌ری فه‌رمانڕه‌وای نوێی توركیا، چونكه ده‌نگی كورد بۆ هه‌ر كاندیدێكی حزبه‌كانی تری توركیا به خودی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه‌یش یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێ، بۆ پشتیوانیكردنیان له‌لایه‌ن كورده‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، قسه و بۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی حزبه‌كانی تر به‌رانبه‌ر به كورد نه‌رمترین ئاست به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونكه ململانێكه له‌سه‌ر ده‌نگی كورد ده‌بێت، نه‌ك ده‌نگی توركه‌كان.