نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه ناوى به‌رپرسێكى سعوودى ئاشكرا ده‌كات، كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ده‌ستی له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى 11ى سێپتێمبه‌ر هه‌بووه.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مه‌ریكا كه به كورتكراوه‌ى "FBI" ناسراوه، به هه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ناوى به‌رپرسێكى دیپلۆماسى سعوودى له‌سه‌ر بووه.
به‌رپرسه‌كه هاوكارى دوو تیرۆریستى كردووه
ئه‌و به‌رپرسه ناوى موساعید ئه‌حمه‌د جه‌ڕاحه و پێشتر به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، گوایه هاوكارى دوو تیرۆریستى كردووه له‌وانه‌ى هێرشى 11 سێپتێمبه‌ریان ئه‌نجام داوه.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ، كاتێك نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى به‌ڵگه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، بیرى چووه ناوى به‌رپرسه‌كه‌ى سعوودیه بشارێته‌وه، دواتریش به‌ڵگه‌كان سڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه له ماوه‌ى ساڵانى 1999 – 2000 له باڵوێزخانه‌ى سعوودیه له واشنتن كارى كردووه.
رووداوى 11ى سێپتێمبه‌ر له ساڵى 2001 به گه‌وره‌ترین رووداوى تیرۆریستى داده‌نرێت له مێژوودا، تیرۆریستان چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كیان رفاند و خۆیان به دوو تاوه‌رى به‌ناوبانگ كێشا له ئه‌مه‌ریكا و نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌س بوونه قوربانى، دواى ئه‌م رووداوه ئه‌مه‌ریكا له سه‌رانسه‌رى دنیا جه‌نگى دژ به تیرۆری راگه‌یاند كه ئه‌م جه‌نگه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.