راگەیەنراوێك لە گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

:: PM:02:14:13/05/2020 ‌

 

گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهیچ شێوەیەك دڵشاد بارزانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیر بۆ بەغدا كاندید نەكراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی مەحموود محەمەد گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە، لەبارەی كاندیدبوونی دڵشاد بارزانی بۆ پۆستێك لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ رەت دەكەینەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاشكرا كراوە، لەبارەی پشك و بەركەوتەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، دڵشاد بارزانی كاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی كابینەی تازەی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، ئێمە ئەو هەواڵە رەت دەكەینەوە.

ئەوەشی گوتووە، رای دەگەیەنین كە بەهیچ شێوەیەك ئەو هەواڵە راستی تێدا نییە، وەك چەندان جاریش دووپاتمان كردووەتەوە پێویستە پشت بەسەرچاوەی دروست ببەستن و خۆتان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن.


 



وشە - رامیار جەواد