شیعه‌كانی عێراق له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ناتوانن ئه‌و عێراقه بنیات بنێن كه داگیركه‌رانی ده‌یانه‌وێت، بۆیه ئێسته قسه له‌سه‌ر سێ پلان هه‌یه. كورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێك له مافه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر كرد و هه‌رێمه‌كه‌ی بوو به ده‌ستووری، سوننه ده‌مێكه هه‌وڵی بۆ ده‌دات و ئێسته‌ش پلان بۆ شیعه‌كان داده‌نرێ.
ساڵی 2003 ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی به كۆده‌نگییه‌كی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هێرشیان كرده سه‌ر عێراق و له به‌هاره‌كه‌یدا كۆتایان به ده‌سته‌ڵاتی به‌عس هێنا. ئه‌وكات له چاو زۆربه‌ی عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت كورد و شیعه، ئه‌وان فریادڕه‌س و رزگاركه‌ر بوون، به‌ڵام دواجار خۆیان به داگیركه‌ر ناساند.
عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانیه‌وه كۆنترۆڵ كرا، زۆری نه‌خایاند ده‌نگێكی به‌هێز له شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تیدا بیسترا كه ئه‌وان كاره‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئێران له به‌ره‌كه‌ی خوارد و راستییه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر عێراقدا گرت.
حكوومه‌تێكی شیعه‌ی سێبه‌ری ئێران، ده‌سته‌ڵاتی به‌غدای به‌ده‌سته‌وه گرت و ئه‌مه‌ریكاش به ته‌واوی كه‌وته‌به‌ر لۆمه‌ی شه‌قامی ناوخۆیی
حكوومه‌تێكی شیعه‌ی سێبه‌ری ئێران، ده‌سته‌ڵاتی به‌غدای به‌ده‌سته‌وه گرت و ئه‌مه‌ریكاش به ته‌واوی كه‌وته‌به‌ر لۆمه‌ی شه‌قامی ناوخۆیی. زۆربه‌ی سیاسییه‌كان و چاودێرانی سیاسیی، ئه‌مه‌ریكایان به دۆڕاوی یه‌كه‌می شه‌ڕی عێراق ده‌زانی، به‌ڵام ده‌نگێكی كز و لاواز هه‌بوو كه خاوه‌ن بۆچوونی پێچه‌وانه بوو.
ئه‌وان له ستراتیجیی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه ورد ده‌بوونه‌وه، بۆیه‌ش پێیان وابوو ئێران كه‌وتووه‌ته داوه‌كه و ره‌نگه چاره‌نووسی خۆیشی له‌سه‌ر دابنێت. ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی عێراق و ئێران له كاتی رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له گۆڕه‌پانی فیرده‌وسی به‌غدا تا ئێسته وه‌ك فیلمێك بێنینه به‌رچاو، ره‌نگه هاوڕای ئه‌و بۆچوونه بین.
كرمانج عوسمان چاودێری سیاسی، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و دووپات له ستراتیجیی درێژخایه‌نی ده‌سته‌ڵاتدارانی كۆشكی سپی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا خاوه‌ن ستراتیجیی درێژخایه‌نی خۆیه‌تی و به شوێن مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدایه. دیموكرات و كۆمارییه‌كانی كۆشكی سپی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا پابه‌ندی ئه‌و ستراتیجه‌ن. له رووكه‌شدا ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، بۆ نموونه له‌سه‌ر عێراق و دواڕۆژی، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی و له ژێر په‌رده، تۆپه‌كه بۆ یه‌كتر ده‌هاوێن".
به‌شێكی دانه‌بڕاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه "دۆستێكی به ئه‌مه‌ك یان دوژمنێكی زۆردار"مان ده‌وێ. به هۆی "دوژمنی زۆردار"ه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكه‌یی بڵاو ده‌بێته‌وه و ره‌نگه بگاته قۆناغی شه‌ڕیش، بۆیه "دۆستی به ئه‌مه‌گ" پێویستی به پاراستن هه‌یه و زۆر به سوپاسه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر به چه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات. له‌و ناوه‌شدا چۆنی بیانه‌وێ، یاریی به نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن.
له‌و قۆناغه‌دا، ئێران خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد و كۆشكی سپیش به ته‌واوی له رێی ده‌سته‌ڵاتی شیعه‌ی ئێرانه‌وه، توانی باڵانسی هێزی شیعه و سوننه له ناوچه‌كه‌دا بپارێزێ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆشی مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌وكاته‌ی ئیمپراتۆریی عوسمانی نیوه‌ی ئه‌وروپای داگیر كرد و بوو به مه‌ترسی، به‌ریتانیای گه‌وره، ئیمپراتۆریی سه‌فه‌وییه‌كانی له ئێران به‌هێز كرد
داگیركه‌ری گه‌وره
هه‌موو لۆمه و گله‌ییه‌كان له باره‌ی دۆخی عێراق و دواڕۆژی، داوێنی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی كه‌متر كه‌س و لایه‌ن ئاگای له به‌ریتانیا بوو. ئه‌و وڵاته مێژوویه‌كی دوورودرێژی له داگیركه‌ری هه‌بووه، به ئاستێك كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا تازه له دایك بوو، ریشی داگیركاری به‌ریتانیا له‌و كاره‌دا سپی بووبوو.
ئه‌وكاته‌ی ئیمپراتۆریی عوسمانی نیوه‌ی ئه‌وروپای داگیر كرد و بوو به مه‌ترسی، به‌ریتانیای گه‌وره، ئیمپراتۆریی سه‌فه‌وییه‌كانی له ئێران به‌هێز كرد و دواجار عوسمانییه‌كانی له رێی سه‌فه‌وییه‌كانه‌وه به چۆك دادا. هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌ریتانیا كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئێران و شیعه‌كان هه‌بوو. شیعه‌كانی عێراقیش له‌مه به‌ده‌ر نه‌بوونه و ئێسته‌ش به‌ریتانیا ده‌یانجووڵێنێت.
شیعه‌كانی عێراق كه نزیكه‌ی 60%ی عێراق پێكدێنن، ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان دوای سه‌دام حوسێن به ده‌سته‌وه گرت. ئه‌وان ده‌مێك بوو تینووی ده‌سته‌ڵات بوون، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیان، تۆڵه‌ی سته‌مه‌كانی سه‌دامیان له سوننه كرده‌وه و به به‌رفراوانی پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵییان ده‌ست پێ كرد.
سوننه‌كان ناوچه‌كانیان به‌هۆی شه‌ڕی قاعیده و داعشه‌وه وێران بوو و ئێسته له به‌غدای پایته‌خت كه‌مینه‌ن و هه‌ست به ته‌ناهی ناكه‌ن، به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت "عومه‌ر" ناویش لێیان بووه‌ته كێشه."
زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین بۆ به‌غدا بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه وه‌ك جاران نییه و ده‌سته‌ڵاتی شیعه به ته‌واوی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوین
ئه‌بو ئه‌حمه‌د عه‌ره‌بێكی سوننه‌ی به‌غدایه، به‌ڵام ساڵی 2007 زێدی خۆی به‌جێهێشت و له‌و كاته‌وه تا ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی. منداڵه‌كانی به ته‌واو فێری كوردی بوونه.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د به "وشه" ده‌ڵێ، "كوردستان خۆشه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی هیچ شوێنێك نابێته زێدی خۆت. زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین بۆ به‌غدا بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه وه‌ك جاران نییه و ده‌سته‌ڵاتی شیعه به ته‌واوی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوین".
له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتدارێتی نووری مالیكی، چه‌ند پارێزگایه‌كی سوننه‌نشین داوای هه‌رێمی خۆیان كرد، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گیرا. دۆخه‌كه بۆ ئه‌وان خراپتر بوو و شه‌ڕی داعش به‌رۆكی گرتن و ئێسته ژێرخانی زۆربه‌ی ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی عێراق به ته‌واوی وێران بووه.
به‌ریتانیا له ناوچه‌ی شیعه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌ی سوننه و هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وان گه‌وره هاوبه‌شی یه‌كتر بوون بۆ دابه‌شكردنی كێكی عێراق. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و دوو وڵاته هه‌ندێ جار هاوته‌ریب نه‌بوون، به‌ڵام به ته‌واوی هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتریان داوه.
كاتی خۆی و له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه عێراق له ژێر داگیركاری به‌ریتانیا بوو، پێوه‌ندیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ سوننه هه‌بوو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك سه‌رۆك هۆز میدالیایان پێ درا. دۆخه‌كه گۆڕا و زه‌مانه رووی له سوننه وه‌رگێڕا، بۆیه له‌مدواییانه‌دا نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه به هۆی نه‌بوونییه‌وه، میدالیاكانیان فرۆشته‌وه.
به‌ریتانیا به‌و دۆخه‌ی زانی و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگهێشت كرد و به جۆرێك ئێسته خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی به‌ره‌ی سوننه‌یه.
كرمانج عوسمان ئه‌مه به "پلان بی" ده‌زانێ و پێی وایه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به گڕوتینی زۆره‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و پلانه و دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه ده‌كه‌ن، "به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێ وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه هاوڕان و یارمه‌تیی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه ده‌ده‌ن".
شه‌ڕی ناوخۆی شیعه‌كان
خراپبوونی دۆخی دارایی ئێران و نه‌مانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، گۆڕه‌پانی عێراقی به ته‌واوی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی داگیركه‌ران له‌و وڵاته‌دا خۆش كردووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له كه‌س شاراوه نییه كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات به چه‌نگ و نینۆك بوونی له عێراق بپارێزێت، چونكه به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، نزیك به 40%ی داهاتی عێراق ده‌چێته ناو گیرفانی حكوومه‌تی تاران. ئه‌مه‌ش له‌و دۆخه ئابوورییه خراپه‌دا بۆ ئێران، جووت شه‌شه.
دوای شه‌ڕێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام و له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆك وه‌زیران دانیشت. ئه‌و كه به كه‌سایه‌تییه‌كی "سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن" ناسراوه، له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كی ده‌سته‌ڵادارێتی خۆیدا، چه‌ندان بڕیاری گرنگی ده‌ركرد.
كرمانج عوسمان به له‌به‌رچاوگرتنی پلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دواڕۆژی عێراق، پێی وایه مسته‌فا كازمی له بڕیاره‌كانیدا "په‌له‌ی كردووه و ره‌نگه دواجار شیعه‌كان له دژی خۆی یه‌كبخات"، به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێیه‌كه سه‌ر به هیچ فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی نییه.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "سێ پلانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواڕۆژی عێراق هه‌یه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێ مسته‌فا كازمی زۆر به‌هێز بێت. پلانی بی ئه‌وه‌یه كه سوننه‌كان به‌هێز ده‌كرێن و هه‌وڵی دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه ده‌درێ. ئه‌گه‌ر پلانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌ست به پلانی سێیه‌م ده‌كرێ و ئه‌ویش دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆیه له ناو ریزی شیعه‌كاندا".
ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی شیعه به شیعه ده‌كات
ئه‌و چاودێره سیاسییه پێی وایه ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی شیعه به شیعه ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌كه "په‌نا بۆ دامه‌زراندنی گرووپێكی توندڕه‌وی شیعه ببرێت".
كرمانج عوسمان ده‌ڵێ، "پێم وایه ئه‌و پلانه له ماوه‌ی دوو تا چوار ساڵی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
دۆخی ناوخۆیی ئێسته‌ی شیعه‌كانی عێراق ته‌واو نییه و به نه‌مانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه كۆكردنه‌وه‌یان له ده‌وری یه‌كتر ره‌نگه زۆر ئه‌سته‌م بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شیعه‌كان له‌سه‌ر به‌ربژێریی مسته‌فا كازمی هاوڕا بوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به متمانه‌دان به كابینه‌ی كازمی به‌شدار نه‌بوون.
كابینه‌كه متمانه‌ی زۆرینه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه له سه‌نته‌ری شه‌ش پارێزگای عێراق، خه‌ڵك رژانه سه‌رشه‌قام. به‌شێكی سیاسییه‌كان، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی نووری مالیكی ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌و له پشت هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كانه.
هاوكات چوار هێزی ناو حه‌شدی شه‌عبی كه نزیكه‌ی 40%ی كۆی گشتی ئه‌و هێزه پێك دێنن، خراونه‌ته ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌غدا. ئه‌و هێزانه‌ی تریش كه ماون پێیان ده‌گوترێ "حه‌شدی وه‌لائی" و مه‌به‌ست لێی ئه‌و هێزانه‌ن كه مه‌یلیان بۆ ئێران هه‌یه.
دروشمی "ئێران بۆ ده‌ره‌وه" له شه‌قامی پارێزگا شیعه‌نشینه‌كانی عێراق بیسترا و ئێسته‌ش ناكۆكیی ناو ماڵی شیعه له كه‌س شاراوه نییه، بۆیه پێ ده‌چێت ته‌نیا رێی گه‌یشتنی عێراق به كه‌ناری ئارامی، جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات و له پاڵ تاكه ناوچه‌ی ئارامی عێراق (هه‌رێمی كوردستان)، دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه و شیعه بێت.
هه‌ولێر/ كاوه جه‌م