دوای ئه‌وه‌ی بڵاوبوویه‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاره چه‌ند به‌رپرسێكی كورد بخاته چه‌ند شوێنێكی پله‌ی سه‌ربازی گرنگ له شاره‌كه، نووسینگه‌ی دیوانی پارێزگای كه‌ركووك، داوا ده‌كات دوو به‌رپرسی باڵای كه‌ركووك له پۆسته‌كانیان دوورنه‌خرێنه‌وه.
داوا ده‌كات دوو به‌رپرسی باڵای كه‌ركووك له پۆسته‌كانیان دوورنه‌خرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له دیوانی پارێزگای كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نووسینگه‌ی دیوانی پارێزگای كه‌ركووك نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردووه داوای كردووه، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی پارێزگاكه نه‌گۆڕدرێن و له پۆسته‌كانیان دوور نه‌خرێنه‌وه.
زیاتر گوتی، "نوسراوه‌كه به واژووی ڕاكان جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك كراوه، هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئه‌ویش بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسی لی َنیشتووه له ڕێی ئه‌و بره‌پرسه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییانه‌ی كه‌ركووكه‌وه ئاسته‌نگی بۆ كاره‌كانی دروست بكه‌ن له داهاتوو".
ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر له نووسراوه‌كه زۆر به‌ڕوونی راكان ناوی ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌ی به گه‌نده‌ڵ و وه‌رگرتنی به‌رتیل ناوبردووه و تۆمه‌تباری كردوون به چه‌ندان مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی".
"هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركووك به‌پێویستی زانیووه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق پێكهاته‌ی فه‌وجه‌كانی فریاكه‌وتن دابڕێژێته‌وه و له پێنج فه‌وجه‌وه بۆ سێ فه‌وج كه‌می بكاته‌وه." سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
ماوه‌ی سێ ساڵه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكۆتبه‌ری ساڵی 2017 ڕاكان جبووری بووه به پارێزگاری سه‌پێنراوى كه‌ركووك و به زه‌بری هێزی سه‌ربازی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، چه‌ندان تاوان و گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری كردووه و له دۆسیه‌ی گه‌نده‌لى تێوه گلاوه و داواكراوه له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌ستپاكی عێراقی.