لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كانی مه‌سیحی پێكهێنراوه، به‌پێی زانیارییه‌كان كێشه‌كان كۆمه‌ڵایه‌تین و پێوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئایار، وه‌حیده یاقۆ هورمز ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گوندی مه‌سیحی له هه‌رێم له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، له خولی پێشوو حكوومه‌ت بڕیاری دابوو كێشه‌ی گونده‌كانی مه‌سیحی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وكات به‌شێكیان چاره‌سه‌ر كران.
له‌باره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی تری مه‌سیحی كه هێشتا كێشه‌یان ماوه، ڕوونی كرده‌وه كه ئێسته لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌مانیش چاره‌سه‌ر بكرێن.
حكوومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كانی مه‌سیحی رژده
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو گوتی، 58 گوندی مه‌سیحی كێشه‌یان له‌سه‌ر بوو، كاتی خۆی به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی لیژنه‌ی بۆ دروست كرا و حكوومه‌تیش كاری چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، خۆشم له خولی پێشوو له‌و لیژنه‌یه ئه‌ندام بووم بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و گوندانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
وه‌حیده گوتی، كێشه‌ی ئه‌و گوندانه پێوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌وه نییه، كێشه‌كانیان كۆمه‌ڵایه‌تین، نه‌ك ته‌نیا له نێوان مه‌سیحی و مسوڵمانان، به‌ڵكو له نێوان مسوڵمانانیش كێشه‌ی زه‌ویوزار هه‌یه، بۆیه پێویست ناكات كه‌س بۆ مه‌رامی خۆی به‌كاری بێنێت.
كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی داوه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانیان ڕاگیرابوو، به‌ڵام هه‌ر كات دۆخه‌كه باشتر بێت، له كاركردن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌پێی قسه‌ی وه‌حیده یاقۆ هورمز، حكوومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گونده‌كانی مه‌سیحی رژده.
وشه/ بڵند ئیبراهیم