هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان به توندی ڕه‌خنه‌ی له كرداره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حكوومه‌تی توركیا گرت و ڕای گه‌یاند، له كاتێكدا هه‌موو دنیا وه‌ستاوه و حكوومه‌ته‌كان خه‌ریكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنان، كه‌چی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره به‌رده‌وامه له ڕه‌شبگیری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كورد به بیانووی بێ بنه‌ماوه.
سیزای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌ڵان له
لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، كه حكوومه‌تی توركیا ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنایش سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزه‌كانی به‌رانبه‌ر به كورد نه‌وه‌ستاندووه، به پێچه‌وانه‌وه په‌تاكه‌ی كردووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادییه‌كان و تاكڕۆیی له وڵات و ڕه‌شبگیری كورد له ناوچه جیا جیاكان به بیانووی جۆراوجۆری بێ بنه‌ماوه.
زیاتر گوتی، كورد له توركیا ئێسته ڕووبه‌ڕووی دوو ڤایرۆس ده‌بێته‌وه، یه‌كێكیان كۆرۆنایه و ئه‌وه‌ی تریش ده‌سه‌ڵاتی تاكڕۆخواز، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ته‌واوی وڵاتانی دیموكراسیخواز و دۆستانی كورد ده‌كه‌ین، كه بێهه‌ڵوێست نه‌بن له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره، كه ده‌یه‌وێ نوێنه‌رانی خه‌ڵك كه به هه‌ڵبژاردن له شاره‌وانییه‌كان ده‌ستبه‌كاربوون، بخاته لاوه و كه‌سانی سه‌ر به حزبی ده‌سه‌ڵات له شوێنیان دابنرێن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رعیه‌تێك له گه‌له‌وه وه‌ربگرن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ته‌مه‌لی گوتی، دوێنێ كه ڕۆژی زمانی كوردی بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره سه‌رۆكی پێنج شاره‌وانی كوردی‌یان له كاره‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و كه‌سانی تر به دامه‌زراندن له شوێنیان دانراون، كه بریتین له سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی سێرت و ئاگری و كورتالان و بایكان و تنوفا، دوای ئه‌وه‌ی له پێنجشه‌م له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، ڕۆژی شه‌موویش هه‌ر پێنجیشیان گیراون و ئێسته له گرتووخانه‌ن، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه دژی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تاكڕۆیی له وڵاته‌كه بوه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌مه هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن ناهێڵێته‌وه.
جیا له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تاكڕۆیش كورد قڕ ده‌كات
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان دووپاتی كرده‌وه، له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانییه كورده‌كان و گرتنیان، ئه‌مجاره هاوشێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشوو نییه، پێشتر به بڕیاری دادگه و پاش لێكۆڵینه‌وه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده دادگه و دادوه‌رانیش به له سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تێوه‌گلاون، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی وا ده‌رده‌خرا كه بابه‌ته‌كه یاساییه و دادگه بڕیاری داوه، به‌ڵام ئێسته هیچ حسابێك بۆ دادگه و یاسایش ناكرێ و ته‌نیا به بڕیاری حكوومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ده‌گیرێن و دوور ده‌خرێنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان به "تیرۆر" خۆیان و هه‌موو دنیایش ده‌زانن دووره له ڕاستییه‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ته‌نیا بۆ جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕۆی و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه له توركیا، پێشتر ئه‌وانه كاندیدبوون و به ڕێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ تێپه‌ڕیون و ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه و دووپات له‌سه‌ر پاكی تۆماری ڕابردوو و ئێسته‌یان كراوه‌ته‌وه، ئنجا ڕێیان پێ دراوه خۆیان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام ئێسته به‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایه ده‌یانه‌وێ هه‌موو سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كان له كاره‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه و كه‌سانی سه‌ر به حزبی ده‌سه‌ڵاتدار دابنێن.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه توركیا ده‌ستی به پرۆسه‌یه‌كی فره‌وانی دوورخستنه‌وه و گرتنی سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كان كردووه، كه له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ساڵی ڕابردوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی سه‌ركه‌وتوو بوون و به ده‌نگی خه‌ڵك بوونه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڵام به‌هۆی شكستی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه كوردییه‌كان و وه‌ك پلانی نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بۆ ساڵی 2023، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كان و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان بكات به كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی.
له‌سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا هه‌موو دنیا وه‌ستاوه كه‌چی توركیا به‌رده‌وامه له ڕه‌شبگیری كوردان
پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگه‌ی بیگن ساداتی ئیسرائیلی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كورد ده‌بێته دروستكه‌ری فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی داهاتووی توركیا، ئه‌مه‌یش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به ڕوونی ده‌ركه‌وت، كاتێك كوردان پشتیوانیان له ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ كرد، توانی به جیاوازی 800 هه‌زار ده‌نگ به‌سه‌ر بیناڵی یلدرمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا سه‌ر بكه‌وێت.
په‌یمانگه‌كه له توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردبووه‌وه، كه پێگه‌ی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی 2023 زۆر به‌هێزتر ده‌بێ و به دڵنیاییه‌وه كورده‌كان پشتیوانی له هه‌ر كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بكه‌ن، ئه‌و براوه ده‌بێ و ده‌بێته بڕیار به ده‌ستی توركیا، باسی له‌وه‌یش كردووه، كه پێشتر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به سیاسه‌تی زۆر وه‌چه‌خستنه‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی عه‌لمانی توركیا كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست بوو، توانیان له 2002 بێنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ئێسته‌یش كورد به هه‌مان سیاسه‌ت ده‌توانێ داهاتووی توركیا یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی كورد له توركیا به به‌راورد به توركیا زیاتره، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ببن به ژماره‌یه‌كی قورس و بێ كورد نه‌توانرێ هیچ شتێك له توركیا یه‌كلایی بكرێته‌وه.