میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌مڕۆ یادى رووداوى هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كى ئه‌مه‌ریكى ده‌كه‌نه‌وه كه له لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه ئه‌نجام درا و 58 كه‌سى له هێزى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكى كرده قوربانى، وێڕاى ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه 37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو، كه‌چى تا ئێسته‌یش ته‌واوى هۆكاره‌كانى نه‌زانراوه
له ساڵى 1987 ساڵێك به‌ر له كۆتاهاتنى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران، هێزه ئاسمانییه‌كانى عێراق كه‌شتییه‌كى ئه‌مه‌ریكییان له كه‌نداو بۆردمان كرد و له ئه‌نجامدا 37 ده‌ریاوانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كوژران و 21 كه‌سى تریش بریندار بوون.
تێكشكاندنى كه‌شتییه‌كى ئه‌مه‌ریكى له‌لایه‌ن عێراق به نهێنى ماوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ى ئایار دواى تێپه‌ڕبوونى 37 ساڵى رێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه، میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا یادى ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه و ته‌واوى به‌سه‌رهاتى هێرشه‌كه ده‌گێڕنه‌وه. له‌وانه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى به ناونیشانى "له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ 27 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى به هێرشێكى ئاسمانى عێراق كوژران.. چیرۆكه‌كه چى بوو؟" بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، زیاتر له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 17ى ئایارى ساڵى 1987، 37 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى به هێرشێكى ئاسمانى عێراق كوژران و چه‌ندانى تریش بریندار بوون، ئه‌م چیرۆكه له لایه‌ن په‌یمانگه‌ى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا یادى كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى حوڕه، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه په‌یمانگاى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا یادى رووداوه‌كه ده‌كاته‌وه، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جارێكى تر په‌یمانگاكه هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه و چۆنیه‌تى هێرشكردنه سه‌رى بڵاو كردووه‌ته‌وه. كه‌شتى یوئێس ئێس ستارك "FFG-31" دوو مووشه‌كى EXOCET به‌ركه‌وت كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى عێراقه‌وه ته‌قێنرابوون، له ئه‌نجامدا 37 سه‌ربازى هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كوژران و 21 كه‌سى تریش بریندار بوون.
ئه‌و كاته هه‌ڵوێستى عێراق به فه‌رمى ئه‌وه‌بوو فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌ڵه‌ى كردووه و وایزانیوه كه‌شتییه‌كه بارهه‌ڵگرێكى ئێرانییه. كه‌چى راستییه‌كه‌ی كه‌شتییه‌كه ماوه‌یه‌ك بوو له ناوچه‌كه بوو، نامۆ نه‌بوو. په‌یمانگه‌ى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ كه‌شتى ی‌و ئێس ئێس ستارك له ساڵى 1984وه ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرابوو، له ساڵى 1987 له كاتى رووداوه‌كه جلین ریندیل ئه‌فسه‌ر و كاپتنى كه‌شتییه‌كه بوو.
ئه‌و مووشه‌كه‌ى له كه‌شتییه‌كه درابوو، جۆرى EXOCET بوو كه دژه كه‌شتییه و له كاتى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران باو بوو، ئه‌وكات گوترا ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى مووشه‌كه‌كانى له كه‌شتییه‌كه داوه جۆره‌كه‌ى داسۆ میراج بوو، كه‌چى دواتر ده‌ركه‌وتووه فڕۆكه‌یه‌كى بازرگانى چاككراو بووه له جۆرى فالكۆن 50 .
ئه‌وكات رۆناڵد ریگان سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو و له رووداوه‌كه سه‌رزه‌نشتى ئێرانى كرد. فڕۆكه‌كه سه‌عات هه‌شتى شه‌وى 17ى ئایار له فڕۆكه‌خانه‌ى شیبه هه‌ڵفڕى به‌ره‌و باشوور رۆیشت تا ناوچه‌ى كه‌نداو، له‌وێ له دووریى 41 كیلۆمه‌تر یه‌كه‌م مووشه‌كى ته‌قاند، دووه‌م مووشه‌كیشى له دوورى 28 كیلۆمه‌تر بوو. كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له رێى رادیۆ هۆشدارى دا، كه‌چى بێ سوود بوو.
ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت رادارى كه‌شتییه‌كه مووشه‌كه‌كان ئاشكرا ناكات، بۆیه یه‌كه‌میان به‌ر كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌وێت و ناته‌قێته‌وه، كه‌چى له هه‌مان كاتدا دووه‌میان له هه‌مان شوێن به‌ر كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌وێته و كونى ده‌كات و له نێوان تیمى ده‌ریاوانییه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و 27 كه‌س ده‌كوژێ و 21 یش بریندار ده‌كات.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه تیمه‌كه ده‌كه‌ونه خۆ بۆ ئه‌وه‌ى رێ نه‌ده‌ن نقوم بێت، دواتر به‌ره‌و به‌حرێن ده‌چێت و به شێوه‌یه‌كى كاتى چاك ده‌كرێته‌وه و دواتر به‌ره‌و وێستگه‌ى ده‌ریاوانى مایبورت ده‌كه‌وێته رێ.
تا ئێسته نه‌زانراوه فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌كه له‌سێداره دراوه یان له ژیان ماوه
ماڵپه‌ڕى حوڕه نووسیویه‌تى تا ئێسته دیار نییه، ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و كاته‌ى عێراق فه‌رمانیان به هێرشه‌كه داوه یان نا. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كاتێك حكوومه‌تى عێراق ده‌یگوت كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ى جه‌نگى عێراق- ئێران رۆیشتووه، راستى نه‌ده‌كرد، دواجاریش فڕۆكه‌وانه‌كه بێ لێپرسینه‌وه مایه‌وه و نه‌زانرا بۆچى ئه‌م كاره‌ى كردووه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كات گوتیان عێراق فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى له‌سێداره داوه، به‌ڵام دواتر فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى ئاسمانى عێراق ئاشكراى كرد به هیچ شێوه‌یه‌ك سزا نه‌درا هه‌ر له ژیان مابوو.
به‌مشێوه‌یه رووداوى تێكشكدانى كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌ك نهێنییه‌كى ئاڵۆزى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌مێنێته‌وه و تا ئێسته‌یش ته‌واوى راستییه‌كانى ئاشكرا نه‌بووه.