ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا واژوو كرا، چوار ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك بڕگه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كرابێت.
ڕۆژی 17ی ئایاری 2016 رێككه‌وتنێك له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی واژوو كرا، ئه‌و كاته هه‌ریه‌كه له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری ئه‌وكاتی گۆڕان و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری ئه‌وكاتی یه‌كێتی رێوره‌سمی واژوو كردنه‌كه‌یان ئه‌نجام دا.
رێككه‌وتنه‌كه تۆزی له‌سه‌ر نیشت
هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و كاته‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دانا، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه تۆزی له‌سه‌ر نیشت و هیچ لایه‌كیان جێبه‌جێیان نه‌كرد.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا باس له "خاڵه هاوبه‌شه‌كانی" نێوان گۆڕان و یه‌كێتی كراوه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئارامی نێوان هه‌ردوو حزب بووه. به‌ڵام له‌وكاته‌وه یه‌كێتی چه‌ندان هێرشی چه‌كداری كرده سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته كه مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕانه.
له‌كاتی ئه‌نجامدانی رێككه‌تنه‌كه دژایه‌تی هه‌بووه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌كێتی، بۆیه به بڕوای چاودێرانی سیاسیی هه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه هۆكار بوون كه ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌تاڵ بمێنێته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كرێ.
به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قسه‌ی جیاواز له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان پێیان وایه كه ئۆباڵی جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه پێوه‌ندی به هه‌ردوو لایه‌نه‌وه هه‌یه هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن، ده‌رفه‌ت هه‌یه جارێكی تر نوێ بكرێته‌وه.
ڕێككه‌وتن ته‌نیا بۆ ڕاگه‌یاندن زیان به گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێت
عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هێشتا ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕێزی لێ بگیرێ.
ئه‌و پێی وایه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕێز له‌و ڕێككه‌وتنه نه‌گیراوه، ئه‌وه‌یش به هۆكارێك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی داده‌نێ.
هێشتا به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیان وایه، ڕێككه‌وتن ته‌نیا بۆ ڕاگه‌یاندن زیان به گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێت. ڕێككه‌وتنی ده‌باشانیش به نمونه‌ی ئه‌و كاره ده‌هێننه‌وه.
كاوه عه‌بدوڵا رێكخه‌ری ژووری حكوومه‌ت له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ "وشه" گوتی، هه‌ر ڕێككه‌وتنێك كه بكرێ و ته‌نیا بۆ ڕاگه‌یاندن بێ زیانی هه‌یه. دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه گۆڕان زیانی كردووه له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه كراون و جێبه‌جێ نه‌كراون.
جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه داده‌نرێ كه له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام دراوه، چونكه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه گۆڕان زۆرترین سوودی پێ گه‌یشتووه له بابه‌تی سه‌قامگیری سیاسیی و ئیداری و وه‌رگرتنی چه‌ندان پۆستی حكوومه‌تی له هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
میدیای گۆڕان هێشتا له‌گه‌ڵ نموونه‌ی جێبه‌جێنه‌كراوی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان باسی ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ن و ئه‌وه به نمونه ده‌هێننه‌وه كه له‌وكاته پارتی و گۆڕان ڕێككه‌وتن ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی كه‌وتنه تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به گۆڕان و ده‌یانگوت "گۆڕان له‌پێناو پۆست و پاره‌دا ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ پارتی ڕێككه‌وتنی كردووه". ئه‌وه‌یش وه‌ك لێدان له ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه و نه‌بوونی ئیراده‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ده‌باشان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه لێك ده‌درێته‌وه.
ئه‌م دوو حزبه ڕێككه‌وتننامه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێییان هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه
جگه له ڕێككه‌وتننامه‌ی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌م دوو حزبه ڕێككه‌وتننامه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێییان هه‌یه، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بووه ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و چه‌ندان پۆست و ئیمتیازاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تائێسته له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه نه‌دراوه.
عوسمان سێده‌ری په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له ئه‌ستۆی هه‌ر لایه‌نێك، به‌ڵام له ڕابردوو له‌لایه‌ن هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه هه‌ڵه‌ی سیاسیی كراوه.
گۆڕان كه زۆرترین سوودی له ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بینیوه
گۆڕان كه زۆرترین سوودی له ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بینيوه، ئێسته ژماره‌یه‌ك پۆستی باڵای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رپرسانی گۆڕان وای پێشان ده‌ده‌ن كه "له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی ئاسووده‌ترن".
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت كاوه عه‌بدوڵا به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان گوتی، ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراون سوودی هه‌یه " مادام ڕێككه‌وتنه‌كان سوودی بۆ كوردستان هه‌بووه و حكوومه‌ت پێك هاتووه، بێگومان گرنگن".
ئه‌و نایشارێته‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێككه‌وتنی تر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی جیاواز ناكات تا دڵنیا نه‌بێت كه سوودی بۆ كوردستان ده‌بێت یانا.