دواى دۆزینه‌وه‌ى حاڵه‌تی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده، گواستنه‌وه‌ى مریشك له نێوان شاره‌كانى عێراق قه‌ده‌غه كرا و داوایش ده‌كرێت 60 هه‌زار مریشك له‌و كێڵگه‌یه له‌ناو ببرێن كه حاڵه‌ته‌كه‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
حه‌مید نایف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى به
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندووه، به بڕیارێكى فه‌رمى گواستنه‌وه‌ى مریشك به هه‌ر مه‌به‌ستێك له نێوان شاره‌كان قه‌ده‌غه كراوه.
داوا ده‌كرێت 60 هه‌زار مریشك له‌ناو ببرێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ روونى كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه دواى ئه‌وه هاتووه حاڵه‌تى تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده "H5N8" له كێڵگه‌یه‌كى په‌له‌وه‌رى ئاسكى كه‌ڵه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه.
حه‌مید نایف دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ى بارودۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوى مریشكه‌كانى تر له ناو كێڵگه‌كه له‌ناو ببرێن و بسووتێنرێن كه ژماره‌یان زیاتر له 60 هه‌زار مریشكه.
ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده نه‌خۆشییه‌كه به هۆى باڵنده‌ی كۆچه‌ره‌وه ده‌گوێزرێته‌وه و تا ئێسته له 38 وڵاته تۆمار كراوه و بۆ مرۆڤیش ده‌گوێزرێته‌وه، به‌ڵام له حه‌وت ساڵى رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون له ناو مرۆڤه‌كان تۆمار نه‌كراوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له ساڵانى پێشتر هه‌زار و 200 حاڵه‌تى تووشبوون له ناو مرۆڤدا تۆمار كراوه.