له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا رۆماننووسى عێراقى به‌شیر عه‌بدولواحید رۆمانێكى به ناوى "ئه‌ى ناردین ئه‌مه‌یه ژیان" بڵاو كرده‌وه، كه باس له خۆشه‌ویستى ده‌كات له سه‌رده‌مى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران‌دا.
ماڵپه‌ڕى
"روایه نێت"ى عه‌ره‌بى كه تایبه‌ته به ئه‌ده‌ب، له هه‌واڵێكدا باسى له‌وه كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى شهمس رۆمانى ناردین بڵاو كراوه‌ته‌وه.
رۆمانه‌كه له 160 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و باس له چیرۆكێكى خۆشه‌ویستى ده‌كات كه له واقیعه‌وه وه‌رگیراوه.
رۆمانه‌كه له به‌سه‌رهاتێكى راسته‌قینه وه‌رگیراوه
سه‌ره‌تاى رۆمانه‌كه به رۆژگارى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر زه‌مه‌نى رۆمانه‌كه 40 ساڵ ده‌خایه‌نێ، لێره‌یشه‌وه نووسه‌ر باس له‌و گۆڕانكارییانه ده‌كات كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقی هاتووه.
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى رووداوه‌كانى رۆمانه‌كه له شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌گوزه‌رێن كه نووسه‌ر خۆى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.
به‌شیر عه‌بدولواحید یوسف له ساڵى 1943 له شارى عماره "میسان" له باشوورى عێراق له دایك بووه، وه‌ك كه‌سێكى ئه‌كادیمى ناسراوه و چه‌ندان بڕوانامه‌ى له ئه‌ندازه‌ى فڕۆكه‌وانى هه‌یه و بڕوانامه‌ى دكتۆراى له زانسته سیاسییه‌كان وه‌رگرتووه، له سوید نیشته‌جێیه. جگه له رۆمانى ناردین، پێشتر چه‌ندان رۆمان و توێژینه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه.