سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت و ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له 1992 به‌ڕێوه چوو كه ئه‌مه‌یش وای كرد په‌رله‌مانی كوردستان دابمه‌زرێت.
ھه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له ڕێی ده‌نگدانی گشتی و راسته‌وخۆ، له 19ی ئایاری 1992 به‌شداریی 967 هه‌زار و 229 ده‌نگده‌ر ئه‌نجام درا كه به ھاوكاری و پشتیوانیی چاودێرانی بیانی به‌ڕێوه چوو. به‌پێی یاسای ھه‌ڵبژاردن ھه‌ر حزبێك ده‌بوو 7٪ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بھێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان له كۆی حه‌وت هێزی سه‌ره‌كی هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی، نیوه‌ی كورسییه‌كانیان برد كه ئه‌وكات 105 كورسی بوو. جه‌وهه‌ر نامیق به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاته هه‌ڵبژاردن.
خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان له كۆی حه‌وت هێزی سه‌ره‌كی هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی، نیوه‌ی كورسییه‌كانیان برد
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" رای گه‌یاند، پشتگیری خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كاری په‌رله‌مان هه‌بوو، بۆیه "ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت و ببێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه فراكسیۆنه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كاری یه‌كتر ناڕازین و ناكۆكی قووڵ له نێوانیان هه‌یه. له به‌رانبه‌ردا موفتی پێی وایه پێویست ده‌كات حزبه‌كان هاوكار بن بۆ سه‌رخستنی په‌رله‌مان.
عه‌دنان موفتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌وكات له نێوان سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال كرا، هۆكارێك بوو كه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت و پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببنه‌وه".
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته شوێنی موزایه‌ده‌ی سیاسی و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی، په‌رله‌مان ئه‌ركی به‌دواداچوون، چاودێریكردن و یاسادانانه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات.