ڤیدیۆ... یەکێتی تیرۆرستە ئازادکراوەکان بەرەو کەرکووک دەبات
سه‌عاتی یه‌كی ئه‌مشه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به چه‌ندان پاس ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریسته گیراوه‌كانی داعشی به‌ره‌و كه‌ركووك برد تا ئازاد بكرێن و بدرێنه ده‌ست پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌و تیرۆریستانه سه‌ربڕی پێشمه‌رگه دیله‌كانی كه‌ركووك و بێسه‌روشوێنكردنیانن.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ڕۆیشتنی چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش له سلێمانییه‌وه بۆ كه‌ركووك بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه پێشتر به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی و پارێزگاری كه‌ركووك گفتوگۆ و سازانی له‌سه‌ر كراوه.
ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی بكوژانی پێشمه‌رگه دیله‌كانی حه‌ویجه شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرێك ڕه‌خنه له‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ده‌گرن، كه پێچه‌وانه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه به گیراوانی داعش ده‌كات، هه‌ندێكیش ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ده‌بوو له شوێنی ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه، پێشمه‌رگه دیله‌كان وه‌رگرنه‌وه و چاره‌نووسیان بدۆزنه‌وه.
هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گیراوه‌كانی داعش‌یش به‌م دره‌نگی شه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ترسی یه‌كێتی بووه له دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، چونكه ده‌زانن ئه‌م كاره‌یان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه‌وه و خه‌ڵكی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌ل و نیشتمان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د