له‌وه‌ته‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه، ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌كانی عێراق بۆ به دادگاییكردنی بكوژی خۆپێشانده‌ران به‌رزتر بووه‌ته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا میلیشیاكان تۆمه‌تبار ده‌كات به كوشتنی خۆپێشانده‌رانی عێراق.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرته‌كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 تا 21ی ئاداری 2020، واته خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له ده‌ستپێكردنیه‌وه تا ئێسته. ئاماژه به رفاندن و كوشتن و گرتنی خۆپێشانده‌ران ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ستی میلیشیاكان و گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجام دراون.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری 2019 تا 21ی ئاداری 2020، 123 كه‌س له خۆپێشانده‌ران دیار نه‌مابوون، دواتر 98 كه‌سیان دۆزرانه‌وه و تا ئێسته‌یش 25 كه‌س دیار نییه له كوێ هاتوونه‌ته شاردنه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندان له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته، 490 كه‌س هاتوونه‌ته كوشتن، حه‌وت هه‌زار و 783 كه‌سیش بریندار بوونه. زۆرینه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌و گه‌نجانه‌ن كه بێ كارن و داوای ژیانێكی شایسته ده‌كه‌ن.
دواتریش راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو بووه‌وه و عێراقیشی گرته‌وه، خۆپێشاندانه‌كانیش بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستان، به‌ڵام به‌مدواییه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراق، دووباره ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستیان پێ كرده‌وه.