پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

:: PM:05:12:26/05/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، حاڵەتێكی دەگمەن ڕوویداوە ئەویش نزیك بوونەوەی پلەكانی گەرمیە لە حەوت پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە حاڵەتێكی دەگمەندا ئەمڕۆ نزمترین پلەكانی گەرما لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆ حەوت پلەی سیلیزی دابەزی.

ئەوە حاڵەتێكی دەگمەنە لەم وەرز و مانگەدا ڕوودەدات
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕوونی كردووەتەوە، ئەوە حاڵەتێكی دەگمەنە لەم وەرز و مانگەدا ڕوودەدات.

لە بارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاشكرا كراوە، نزمترین پلەی گەرما لە شارۆكەی پێنچوێن و كانی ماسی بوو كە نزمترین پلەی گەرمی حەوت پلەی سیلیزی بوو و سەنتەری پارێزگاكانیش لە 15 پلە نزیك بووەتەوە.

باس لەوەشكراوە، نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەو ڕێژە زۆرە حاڵەتێكی دەگمەنە بە تایبەت لەم وەرز و مانگەدا، هەروەها لە ڕۆژی چوارشەم پلەكانی گەرما لەسەرخۆ دەست دەكەن بە بەرزبوونەوە.



وشە - رامیار جەواد