له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى كرد، كه‌وا دوو كه‌سی تر له شاری هه‌ولێر تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئایار، له ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەست نیشانکران.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، ھەردوو تووشبووه‌كه پیاون تەمەن 58 و 45 ساڵ، لە شاری بەغدا گەڕاونەته‌وە هه‌ولێر، تووشبووەکان دانیشتووی شاره‌دێى عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین.