مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، له پێناو به‌رگرتن له كۆرۆنا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دراوه.
كه‌مێك پێش واده‌ی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دووشه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یانی ژماره 38ـی رۆژی (31ی ئایار/ مایۆی 2020)ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازیكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕوونی كردووه‌ته‌و كه ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازیكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، له پێناو به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌ترسیداری هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی هه‌رێمی راگه‌یاند و ته‌نیا دوێنێ له سنووری پارێزگای سلێمانی 102 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران.