تووشبوویەكی تر لە هەولێر خرایە ژێر ئۆكسجینی دەستكرد

:: PM:12:23:02/06/2020 ‌
بەرپرسێكی تەندروستی ڕای دەگەیەنێت، یەكێك لە تووشبووەكانی هەولێر تەندروستی ناجێگیرە و خراوەتە ژێر ئۆكسجینی دەستكرد.

ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، بژار مووسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێنج نەخۆش هەن لە هەولێر كە تەندروستییان ناجێگیرە، یەكێكیان  بەهۆی خراپی تەندروستییەوە خراوەتە ژێر ئۆكسجینی دەستكرد.

تیمە تەندروستییەكان و پزیشكان هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن تا ئەو كەسانە بە تەندروستییەكەی باش نەخۆشخانە جێبهێڵن
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر گوتی، ئێستە كۆی گشتی تووشبووان لە نەخۆشخانەكانی هەولێر بۆ چارەسەری كۆرۆنا ماون، بریتین لە 52 تووشبوو و تەندروستییان باشە، تەنیا ئەو پێنج نەخۆشە نەبێت.

باسی لەوەش كرد، تیمە تەندروستییەكان و پزیشكان هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن تا ئەو كەسانە بە تەندروستییەكەی باش نەخۆشخانە جێبهێڵن و ڤایرۆسەكە لە جەستەیان نەمابێت.

تا ئێستە كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان  745 تووشبوون، لەنێاویاندا هەشت مردن هەیە و 422 نەخۆش چاك بوونەتەوە، ئێستە 317 نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.



وشە - رامیار جەواد