له گه‌رمیان هاووڵاتییان داوا ده‌كه‌ن ناوی تووشبووه‌كانی كۆرۆنا بڵاو نه‌كرێته‌وه، چونكه پێیان وایه ئه‌وه جۆرێكه له نابه‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن ته‌ندروستیی گه‌رمیانه‌وه.
كه‌سێكی نزیك له یه‌كێك له تووشبووه‌كان به "وشه"ی گوت، ده‌بێ ته‌ندروستی گه‌رمیان له رێی به‌شی یاسای خۆیه‌وه مافه‌كانمان وه‌ربگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ناوی تووشبووانی شه‌وی رابردوو كه ژن بوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه.
عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، له رێی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه سكالاَی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یجانه تۆمار ده‌كه‌ن كه له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبووك ناوی تووشبووانی په‌تای كۆرۆنایان بلاَو كردووه‌ته‌وه.
لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه
روونی كرده‌وه كه به‌هۆكاری دزه‌پێكردن و ده‌رچوونی ناوی تووشبووانه‌وه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره و نه‌زانراوه چۆن ناوی تووشبووانی په‌تای كۆرۆنا دزه‌ی پێ كراوه و بلاَو كراوه‌ته‌وه .
لای خۆیه‌وه كارزان فوئاد وه‌ك توێژه‌رێكی ده‌روونی له گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك تا ئێسته به‌عه‌یبه ده‌زانرێت كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ جۆری ناشتنی مردووی نه‌خۆشییه‌كه و تازه‌یی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تا ئێسته 12 تووشبووی كۆرۆنا له گه‌رمیان راگه‌یه‌نراون و هه‌موویان ئێسته له‌ژێر چاودێریدان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی