519 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

:: PM:06:32:02/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا روو لە زیادبوونە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیۆن و 400 هەزار كەس، لەوكاتەی مردن گەیشتووەتە سەرووی 378 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە دوایی ئاماری تووشبوون بە پەتاكە تۆماركردنی 519 حاڵەتی تووشبوون و 20 حاڵەتی نوێی مردنی راگەیاند.
ئاماری تووشبوون روو لە هەڵكشانە
بەپێی راپۆرتی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرانسەری تاقیگە تایبەتەكانی پێوەست بە پشكنینی پەتای كۆرۆنا، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 13463 پشكنین ئەنجام دراوە و 519 حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار كراوە كە 350 حاڵەت لە بەغدا بووە و 25 لە بەسڕە و 28 لە سلێمانی و 21 لە نەجەف و 31 لە كەربەلا و 34 لە میسان و نۆ لە بابل و شەش لە دهۆك و هەشت لە موسەنا و پێنج لە دیالە و یەك لە هەریەك لە هەولێر و نەینەوا.

زیاتر هاتووە، لەو ماوەیەدا 233 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، جیا لە 20 حاڵەتی نوێی مردن، كۆی ژمارەی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 7387 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 3508 حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە 235 حاڵەت.    




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل