ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی، 17 بڕیاری بۆ خۆپارێزیی هاووڵاتییان ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و پارێزگایه ڕووی له هه‌ڵكشان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و سه‌رباری پشتیوانی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایان گه‌یاندووه، سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كرێنه‌وه، هه‌ركه‌س و شوێنێك پابه‌ندی ته‌واوی رێكار و رێنوێنییه ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان نه‌بێت، شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت و رێكاری یاساییش به‌رانبه‌ر خۆی ده‌گیرێته‌به‌ر.
خاڵه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
1-به‌یانی ژماره (38)ی ساڵی (2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو نووسراوی ژماره (7253 و 7254)ی رۆژی (1/6/2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن جگه له‌و بڕگانه‌ی كه له‌م راگه‌یه‌نراوه‌دا هه‌موار كراونه‌ته‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیارانه بن.
2- له سه‌عات (شه‌ش)ی ئێواره‌ی رۆژی (3/ 6/2020)ه‌وه به‌پێی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه و رێكار و رێنوێنییه‌كانی پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كانی تر پێوه‌ست به بواره جیاجیاكان دیاری كراون، له‌ژێر چاودێریی و لێپرسینه‌وه و پشكنینی ورد و توندی لیژنه‌كانی به‌دواداچوون و لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیدا، سێكته‌ره‌كان ده‌كرێنه‌وه، هه‌ركه‌س و شوێنێك پابه‌ندی ته‌واوی رێكار و رێنوێنییه ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان نه‌بێت، شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت و رێكاری یاساییش به‌رانبه‌ر خۆی ده‌گیرێته‌به‌ر.
3-پێویسته هه‌موو ئه‌و بوار و سێكته‌ر و شوێنی كار و دامه‌زراوانه له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا، پابه‌ندی ته‌واوی رێوشوێنه‌كانی ته‌ندروستیی و خۆپارێزیی بن و پێداویستی پاككردنه‌وه و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزیی به‌كار بهێنن و پێڕه‌وی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
4-پێویسته دووریی نێوان كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر له هه‌موو شوێنه گشتیی و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان و بازاڕ و مۆڵ و ماركێته‌كاندا له (یه‌ك مه‌تر و نیو) كه‌متر نه‌بێت، نابێت له هیچ شوێنێكدا به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی روو بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیشدا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێڕیی ده‌كرێته‌وه.
5-له رۆژی (7/ 6/2020)وه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه دیاری كراوه، ده‌وامی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، پێویسته فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندی ته‌واوی ڕێوشوێن و رێكار و رێنوێنییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و پێشوازیی له هیچ سه‌ردانكه‌ر و هاووڵاتییه‌ك ناكرێت ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لی خۆپارێزیی (ماسك و ده‌ستكێش)ی به‌كار نه‌هێنابێت، له هه‌موو فه‌رمانگه‌كاندا پێویسته له‌ڕێی سیستمی یه‌ك په‌نجه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌كان له هاووڵاتییان وه‌ربگیرێت و له هه‌مان شوێنه‌وه، وه‌ڵام بدرێنه‌وه و هاتنه ناو به‌ڕێوه‌به‌رێتی و به‌ش و ژووره‌كانی فه‌رمانگه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، له هه‌ر شوێنێكدا سه‌رپێچی بكرێت به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
6- پێویسته هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست پابه‌ندی ته‌واوی بڕیار و رێنوێنیی و رێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و رۆڵی شیاوی خۆیان له پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خه‌ڵكدا ببینن و له روودانی هه‌ر نه‌خۆشیی و ناخۆشییه‌ك و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن، ئه‌گه‌ر زیانیان به ته‌ندروستیی گشتیی گه‌یاند له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه رێكاری یاساییان له به‌رانبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
7- تیمی ته‌ندروستی و پشكنین له هه‌موو ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تی و بازگه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان سلێمانی و شاره‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به جێگیریی ده‌مێننه‌وه و پشكنین و رێنوێنیی ته‌ندروستیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌م بواره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه و مه‌رز و بازگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی ته‌ندروستی رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێڕیی ده‌كاته‌وه.
8- دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینكردنی دیاریكراوی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ وه‌ك له بڕگه‌ی (ده‌یه‌م)ی به‌یانی ژماره (38)ی ساڵی (2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، ده‌روازه‌كه له‌ژێر رێوشوێن و رێكار و رێنوێنیی توندی ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامیدا ده‌كرێته‌وه و هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی لایه‌نی ته‌ندروستیی له هه‌ردوولاوه.
9- هاتوچۆ له نێوان سنوری ئیداری پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به راگیراوی ده‌مێنێته‌وه، له دوای (7/6/2020)یشه‌وه پێویسته ته‌نیا به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌پێی پشكنین و رێكاری ته‌ندروستیی و كۆره‌نتینكردن هاتوچۆی دیاریكراوی رێپێدراو هه‌بێت، بازگه‌ی جێگیر و تیمی گه‌ڕۆك له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ راسپێردراون بۆ كۆنترۆڵكردن و ناوچه و رێ لاوه‌كی و نایاساییه‌كان و هه‌ركه‌س هه‌وڵی به نایاسایی هاتنه سنووری ئیداریی پارێزگای سلێمانی بدات، رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
10- داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێر و كه‌سایه‌تییه ئاینی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هاوئاهه‌نگیی ته‌واوی داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی خۆجێی سلێمانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن، رۆڵی شایان و پێویستی خۆیان له پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی و ته‌ندروستیی گشتیدا ببینن و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگر و هه‌واداره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه، كه مه‌ترسیی په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی رژده و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و به‌كه‌مگرتنێك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی و مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
11- داوا له هه‌موو ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه رۆڵی میدیایی و نیشتمانیی و مرۆیی خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندبوون و خۆپارێزیی هاووڵاتییاندا ببینن، وه‌ك هه‌میشه چاودێرێكی وردی سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و رێكاره یاساییه‌كان، هه‌ركه‌س و كه‌ناڵێك گیانی سه‌ركێشی و بێباكی و گومانی به‌كه‌مگرتن و شێواندنی راستییه‌كان بڵاو بكاته‌وه، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه رێكاری یاسایی پێویستی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
12- هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی هاتنه‌وه‌ی به‌قاچاخ یان به هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك به قاچاخ بدات، رێكاری یاسایی توندی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
13- هه‌موو هۆكانی گواستنه‌وه‌ی گشتی (تاكسی، پاس، مینی پاس) پێویسته پابه‌ندی رێكار و رێنوێنییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیاندا ده‌گیرێت.
14-لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی هاوبه‌ش له هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانیدا، له (نوێنه‌ری قایمقامییه‌ت، هێزه هاوبه‌شه‌كانی لیژنه‌ی ئارامیی، نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌وقاف، گه‌شتوگوزار، شاره‌وانی) له ئه‌مڕۆوه له‌ژێر چاودێری قایمقامی شارۆكه‌كاندا پێكده‌هێنرێت و رێكاری راسته‌وخۆ و خێرا به‌رانبه‌ر هه‌ركه‌س و شوێنێكی سه‌رپێچیكار ده‌گرنه‌به‌ر و هاوئاهه‌نگیی ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی ده‌بن.
15-پێویسته به‌نزینخانه و كارمه‌ندانی به‌نزینخانه‌كان پابه‌ندی ته‌واوی رێكار و رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و له‌لایه‌ن كارگوزاری به‌نزینخانه‌كانه‌وه سووته‌مه‌نیی بكه‌نه ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه و نابێت شۆفێر یان سه‌رنشین له ئۆتۆمبێله‌كانیان بێنه خواره‌وه.
16-به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
17- پرسه‌دانان و ئاهه‌نگگێڕان و هه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاویی دروست بكات، قه‌ده‌غه‌یه.