لە خانەقین پێنج گەنج بەهۆی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان گیران

:: PM:03:46:03/06/2020 ‌
پۆلیسی دیالە گرتنی ژمارەیەك گەنجی لە سنووری خانەقین و شارۆكەی مەندەلی راگەیاند و سەرجەمیان بە پێی مادەی 28ی مادە هۆشبەرەكان راپێچی دادگا كراون، بەپێی بەدواداچوونێكیش ئەو گەنجانە لە ئێرانەوە مادەی هۆشبەریان هێناوە.

نیهاد محەمەد گوتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە بە "وشە"ی  راگەیاند، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ئەمڕۆ چوارشەم گەنجەكان گیراون و بۆشیان دەركەوتووە ئەو گەنجانە لە ئێرانەوە مادەی هۆشبەریان هاوردە كردووە.

لەلایەكی ترەوە سەلام باجەلان چالاكێكی مەدەنی خانەقین، بۆ "وشە" پێداگری كرد كە نزیكیی خانەقین لە ئێران  و كۆنترۆڵ نەكردنی توندی سنوورەكان، هۆكارە لەوەی مادەی هۆشبەر بهێنرێتە خانەقین كە زۆر مەترسیدارە بۆ سەر كۆمەڵگا.
لە پێنج مانگی رابردوودا 40 گەنج لەسەر بەكارهێنان و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان گیراون.


بەپێی ئامارێكی پۆلیسی خانەقین و دیالە لە پێنج مانگی رابردوودا 40 گەنج لەسەر بەكارهێنان و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان گیراون.


ئێران لەو وڵاتانەیە كە زۆرترین مادەی هۆشبەری تێدا بەكار دەهێنرێت و دوای هاوردەكردنی مادەكە لە ئەفغانستان بە قاچاخ بۆ وڵاتانی تر دەگوازرێتەوە.


گەرمیان/ سەبری هۆرێنی 



وشە - سلێمان تاشان