حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه تا 30ـی حوزه‌یران پڕۆژه بودجه‌ی 2020 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بکات، په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێَر و به‌غدا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی پشكی كورد دیاری بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، نه‌هرۆ ڕواندزی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره له 30ـی حوزه‌یران پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.
ئه‌وه ماوه‌ی شه‌ش مانگه عێراق به‌بێ بودجه ده‌ڕوات
ڕواندزی روونی كردەوه، له پڕۆژه بودجه ئه‌وه دیاری نه‌كراوه كه چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بودجه ئاماده ده‌كرێت، چونكه نرخی نه‌وت جێگیر نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كۆرۆنا هه‌یه و داهاتی وڵات كه‌می كردوه.
له‌باره‌ی مافه ده‌ستووریییه‌كانی كورد و له بودجه‌ی عێراق، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی، شاند له نێوان هه‌ردوولا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و گفتوگۆ به‌رده‌وام هه‌یه، به‌ڵام پشكی كورد له پڕۆژه یاسای بودجه دیاری نه‌كراوه، پێویست ده‌كات ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا بكرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه حكوومه‌تی عادل عبدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ حكوومه‌ت، له‌دوای ئه‌وه ماوه‌ی شه‌ش مانگه عێراق به‌بێ بودجه ده‌ڕوات.
هاوكات قه‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق به پێی قسه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیكه له 100 تریلیۆن دینار، پێشبینیش ده‌كرێت نرخی نه‌وت به 30 بۆ 35 دۆلار بخه‌مڵێنرێت.