ئه‌م ئه‌پده‌یته‌ی گووگڵ كرۆم كاره‌كان ئاسانتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر بتوانن هاككه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه له‌ڕێی چالاككردنه‌وه‌ی سكێره‌تی هه‌ژماره ئۆنڵاینه‌كه‌یان.
شاره‌زایانی ئای تی له ماڵپه‌ڕی "
thesun" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای گووگڵ بۆ وێبگه‌ڕیی گووگڵ كرۆم چه‌ند میكانیزمێكیان زیاد كردووه كه له‌ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سیستمی سوكێره‌تی چالاكبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و ژماره نهێنیانه‌ی یان ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی داخڵت كردوون له‌سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هاكدان یان نا.
لە سەیفتی چێک هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو راسته‌وخۆ پێت ده‌ڵێ
بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته كۆتا ڤێرژنی گووگڵ كرۆم به‌كاربهێنیت، دواتر ده‌چیته سێتینگ "Settings" دێیته خواره‌وه تا "Safety check" ده‌بینیت له‌وێوه فرمانیی ڕیفرێش داده‌گریت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت سكێره‌تییه‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه، له‌وێوه هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو راسته‌وخۆ پێت ده‌ڵێت، ده‌بێ خۆت چاره‌سه‌ری بكه‌ت و باشترین كاریش گۆڕینی ژماره‌ی نهێنییه‌كه‌یه.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.