مامۆستایه‌كی زانكۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا كرد كه بوونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی كه به‌رزترین ئاماری تووشبوون و مردنی به كۆرۆنا لێ تۆمار كراوه.
ئومێده‌وارم بۆتان ده‌ركه‌وتبێت ئه‌و به‌ناو په‌رله‌مانتار و سیاسییانه، بازرگانی به خوێن و ژیان و گیانیی ئێوه‌وه ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران، مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه و لێدوانه‌كانی پێشووی چه‌ند په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێكی كوردستانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، "خوێن و ژیانی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی له سلێمانی تووش بوون و تووش ده‌بن، له ئه‌ستۆی ئه‌و په‌رله‌مانتار، سیاسی، پزیشك، په‌یج و ته‌له‌ڤزیۆنانه‌یه كه خه‌ڵكیان چه‌واشه ده‌كرد و ده‌یانگوت، كۆرۆنا درۆیه و له ترسی خۆپێشاندان گه‌وره كراوه".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ بێ ئومێدی خۆی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت، لای خۆمه‌وه گه‌ردنتان ئازاد بێت له جنێو و كۆمێنته نه‌شیاوه‌كانتان، به‌ڵام ئومێده‌وارم بۆتان ده‌ركه‌وتبێت ئه‌و به‌ناو په‌رله‌مانتار و سیاسییانه، بازرگانی به خوێن و ژیان و گیانیی ئێوه‌وه ده‌كه‌ن".
كۆرۆنا ئێسته له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندایه و سلێمانی زۆرترین حاڵه‌تی لێ تۆمار كراوه. پێشتر "وشه" له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردبوو كه جیا له لێدوانی ئه‌و كه‌سانه، بازرگانی له مه‌رزه‌كان و قاچاخچێتی، هۆكارێكی تری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه.
پۆستی ئەو مامۆستایەی زانكۆ وەك خۆی: