له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا 196 شوێن له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆن و لیژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستی هاتنه داخستن.
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگه‌ی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، له ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگه‌ی هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له چوارچێوه‌ی به دواداچوون و پشكنین بۆ شوێنه‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا له سنووری هه‌ر 10 قایمقامیه‌ته‌كه‌ی پارێزگه‌ی هه‌ولێر 196 شوێنی تر داخران.
ئاماژه دراوه، كه ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگه‌ی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌دات، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی ده‌خاته گه‌ڕ له پێناو پاراستن و پارێزگاریكردن له هاووڵاتییان، له ڕێی لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستیش به‌رده‌وامین له به‌دواداچوون و پشكنینی شوێنه‌كان و چاودێریكردنیان بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزا و داخستن ده‌بێته‌وه، بۆیه داواكارین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕیار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، له پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی شاره‌كه‌مان.
داخستنی ئه‌و شوێنانه له كاتێكدایه كه دوێنێش به‌هۆی ناپابه‌ندیه‌تی به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا 150 شوێنی تر له هه‌مان پارێزگه هاتنه داخستن.