مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد به سه‌رۆكایه‌تی مێجه‌ر جه‌نه‌راڵ جیرالد ستریكلاند جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا بۆ سه‌قامگیری.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی حوزه‌یران، له دیداره‌كه‌دا كه ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گرنگیی هاوئاهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت له هه‌ردوو بواری به‌ڕێوه‌بردن و داراییدا، به‌تایبه‌تیش هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی خسته‌ڕوو .
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا دووپاتی له گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن هاوپه‌یمانان كرده‌وه به‌تایبه‌تی له بواری ڕاهێنانی سه‌ربازیدا.