پەرلەمانتارێك: كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق پێویستی بە پەرلەمانە

:: PM:08:03:09/06/2020 ‌

حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ یاسای كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكانی پەسند كرد و ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش نووسراوی بۆ وەزارەتەكان رەوانە كردووە لەبارەی رەوانەكردنی زانیاری سەبارەت بە ژمارە و مووچە فەرمانبەران، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆكاری ئەو بابەتە روون دەكاتەوە.
دەستكاریكردنی دەرماڵەكانی بە بڕیار دەری كردوون لە دەسەڵاتی حكوومەتە
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەم بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیارە سبەی لە لیژنەی دارایی مێوانداری عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بكەین، چاوەڕوانی ئەوەین بزانین هەنگاوەكانی حكوومەت چین و چیان دەوێ؟، چونكە ئەگەر دەستكاریكردنی مووچە بێت، ئەو بابەتە پێویستی بە یاسا هەیە لە پەرلەمان، ئەگەر دەستكاریكردنی دەرماڵەكان بێت كە حكوومەت بە بڕیار دەری كردوون نەوەك بە یاسا، ئەوە لە دەسەڵاتی حكوومەتە.

ویاتر گوتی، وەك لیژنەی دارایی و پەرلەمان بڕیاری كۆتایی نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچە، سەبارەت بە نووسراوەكەی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ رەوانەكردنی ژمارە و مووچەی فەرمانبەرانیش، بۆ دەستكاریكردنی میلاكات نییە، بەڵكو چەند ژمارەیەكی جیاواز لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرانەوە لە وەزارەتەكان هەیە، بۆیە حكوومەت دەیەوێت یەكیان بخات، ئەو دەیەوێ بزانێت چەند فەرمانبەری كردەنی هەیە و چەند مووچە دەدات بە خەڵك.

ئەو پەرلەمانتارە روونی كردەوە، ئەوكات بڕیاری كەمكردنەوەی بدات بەهەر رێژەیەك، حكوومەت دەزانێت چەندی بۆ دەگەڕێتەوە، واتە بۆ رێكخستنەوەی میلاكات نییە، بەڵكو بۆ یەكخستنی داتاكان و بوونی بەرچاوڕوونی هەر كاتێكی بڕیار بدات، كاریگەری بۆ سەر چەند كەس هەیە و چەند پارەی بۆ دەگەڕێتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل