پێكوتەیەكی دژ بە كۆرۆنا لەسەر ئاژەڵ سەركەوتوو دەبێت

:: PM:10:30:09/06/2020 ‌

 كۆمپانیای دەرمانی"دایوونگ"ی كۆریای باشوور رای گەیاند كە پێكوتەیەكیان بەناوی "نیكلۆسامید"، كە دژە مشەخۆرە، توانیویەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سییەكانی ئاژەڵ لە میانی تاقیكردنەوەكانی لە تاقیگە، لەناو ببات. 
كێبەركێی دۆزینەوەی پێكوتەی كۆرۆنا بەردەوامە
لەگەڵ زیادبوونی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا كە ژمارەی قوربانیانی گەیشتووەتە سەرووی حەوت ملیۆن و 270 هەزار حاڵەت، كۆمپانیاكانی دەرمان كەوتوونەتە كێبەركێی كات، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی پێكوتە و چارەسەری بنبڕ بۆ ڤایرۆسەكە، كە بە پێی شارەزایان تا چەند مانگێكی تر لە بڵاوبوونەوە بەردەوام دەبێت.

كۆمپانیای "دایوونگ"ی گوتی، ئەو دەرمانەی لە تاقیگە بەكاریان هێناوە، توانیویەتی ئەو ڤایرۆسە لە سییەكانی ئاژەڵ لەناو ببات و چارەسەری هەوكردنەكانی كردووە، بۆیە بەنیازن لە مانگی داهاتووەوە دەست بە تاقیكردنەوە كلینیكییەكان بكەن، بەرپرسێكی ئەو كۆمپانیایە گوتی، سێ كۆمپانیای تر لەسەر ئاستی جیهان تاقیكردنەوە لەسەر پێكوتەی "نیكڵۆسامید"، دەكەن وەك چارەسەری بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان تاكە كۆمپانیان كە دەرمانەكە بەوشێوەیە دەخەنە روو لە رێگەی دەمەوە وەرنەگیرێت. 

ئەو كۆمپانیایەی سێ مانگە پێكوتەكە لەسەر ئاژەڵ تاقی دەكاتەوە، جیۆن سینگ، سەرۆكی جێبەجێكاری دەڵێت، بە پێی ئەو ئەنجامە ئەرێنیانە لەسەر ئاژەڵ، بەنیازین تاقیكردنەوەكان لەسەر مرۆڤ ئەنجام بدەین و تا كۆتایی ئەمساڵ بتوانین رەزامەندی بەكارهێنانی وەك دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا وەربگرین.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل