چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا به پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵبوون و چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌كێكه له‌و ڕێیانه‌ی كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، به‌وهۆیه‌وه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه چاكبوونه‌ته‌وه بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتییانی نیشتمانه‌كه‌یان خوێن ببه‌خشن، تا كه‌سانی تری پێ ڕزگار بكرێت، به‌ڵام له عێراق ئه‌مه بازرگانی پێوه ده‌كرێ و نرخی كیسێك له پلازمای خوێنی چاكبووه‌وه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌هۆی به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان توانیویانه ڤایرۆسی كۆرۆنا ببه‌زێنن و به ته‌واوی به‌سه‌ری زاڵ بن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه سیسته‌می به‌رگریان دژه ته‌ن به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه دروست بكات و له نێو خوێنی به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه زانایان و پزیشكان هه‌رزوو چاره‌سه‌ركردنی كه‌سانی تری تووشبوویان به پلازمای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه خسته‌ڕوو و به فره‌وانی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و له عێراقیش ئه‌و چاره‌سه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و بۆ تووشارانی كۆرۆنا ئه‌م ڕێوشوێنه ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسڕمانه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له میدیاكانی جیهان، ئێسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراق ڤایرۆسه‌كه‌یان به‌زاندووه، خوێنی خۆیان به خۆڕایی به نه‌خۆشخانه‌كان ناده‌ن، تا له ڕێی پلازمای ناوخوێنیان كه‌سانی تر چاك ببنه‌وه، به‌ڵكو بازرگانی پێوه ده‌كرێ و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه و ریكلام بۆ فرۆشتنی كیسێك له خوێنی خاوه‌ن پلازمای دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێ و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه به خۆبه‌خشی به تووشبووانی تری ده‌ده‌ن
له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو، ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له عێراق له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی زمانحاڵی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له عێراق هه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌ی "مه‌دینه توب"ی به‌غدا و به‌سڕه پزیشكان خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتووه كه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵبوون و كردوویانه‌ته جه‌سته‌ی كه‌سانی تره‌وه كه تووشبووی كۆرۆنان، خۆشبه‌ختانه ئه‌و تووشبووانه‌ی كه پلازمای نه‌خۆشی چاكبووه‌وه‌یان پێ دراوه، دوای 72 سه‌عات له پێدانی چاره‌سه‌رییه‌كه به ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق بوو به هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێش لای عێراقییه‌كان، به‌ڵام نه‌ك هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر چاكبووهوهكان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كان بچن و خوێنی خۆیان ببه‌خشن، به‌ڵكو جۆره بازرگانی و مامه‌ڵه‌یه‌ك دروستبووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌ده‌كرا، له دوای ئه‌و لێدوانه به چه‌ند ڕۆژێك كیسی خوێنی چاكبووه‌وانی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه پلازمای خوێنیان ته‌نی دژه كۆرۆنای تێدایه خرایه مامه‌ڵه و بازرگانییه‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به نهێنی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت.
له عێراق به نهێنی و له بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت
ئه‌م بازرگانییه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و له بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ و به‌شێك له پزیشك و په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراقیش به‌شدارن له‌و پرۆسه‌یه، دیارده‌كه زۆر به‌ربڵاوتر بوو، كاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش چاكبوونه‌وه‌ی د.حه‌یده‌ر فازڵی ڕاگه‌یاند، كه له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رمووكی فێركاری به‌غدا له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دان بوو و له دۆخێكی خراپ بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی پلازمای خوێنی چاكبووێكی پێ دراوه، ئیتر به ته‌واوی چاكبووه‌وه و به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه سه‌ركه‌وت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێنمایی ئاراسته‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق كرد، كه خوێنی ئه‌و كه‌سانه وه‌رگرن كه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵبوون، به‌ڵام چاكبووه‌وان زۆربه‌یان ئه‌مه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تیش به زۆری ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه، مه‌حموود فوئاد خالیدی پزیشێكی شاری به‌سڕه‌یه و ده‌ڵێ، زیاتر له 630 تووشبووی كۆرۆنا له به‌سڕه به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌متر له 50 كه‌سیان ئاماده‌بوون خوێن ببه‌خشن، تا به پلازمای ناو خوێنیان كه‌سانی تر له مردن به‌هۆی كۆرۆناوه ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، به بڕوای ئێمه دیارده‌یه‌كی سه‌یر بوو، به‌ڵام كاتێك لێی وردبووینه‌وه و به ته‌واوی پرسیار و به‌دواداچوونمان كرد، بۆمان ڕوون بووه‌وه كه چاكبووه‌وان دواتر خوێنی خۆیان به پاره ده‌فرۆشن و كه‌سانی شاره‌زایی پزیشكیش به‌شدارن له‌و پرۆسه‌یه، چونكه بۆ وه‌رگرتنی خوێن له جه‌سته‌ی چاكبووه‌وان كه‌سانی ئاسایی ناتوانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه پێگه‌ی "
دۆیچه ڤێله" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نرخی كیسێك خوێنی چاكبووه‌وانی كۆرۆنا كه پلازمای خوێنیان ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ببات، له عێراق گه‌یشتووه‌ته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به‌شێكیش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له گه‌ڕه‌كه دهوڵهمهندنشینهكانی به‌غدای پایته‌خت نرخه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره و بووه‌ته چه‌ندان ده‌فته‌ر دۆلار!.