حكوومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه قورسه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌یش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره و ترسناكدایه، له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زایان و پسپۆران له‌وبڕوایه‌دان، كه عێراق ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری و دارایی ده‌بێته‌وه، كه به درێژایی ساڵانی ڕابردوو دۆخی له‌مشێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌و دۆخه داراییه ترسناكه‌ی ڕووی له
عێراق كردووه و كاریگه‌رییه‌كانی ورده ورده قووڵتر ده‌بێته‌وه، هه‌ر ته‌نیا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه نییه، به‌ڵكو وه‌ستانی كه‌رتی كاریش وایكردووه، كه ته‌نگژه‌كه ته‌نیا پێوه‌ست نه‌بێ به كورتهێنانی بودجه و داهاتی گشتی حكوومه‌ت، به‌ڵكوو داهاتی تاكیش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واو هه‌نگاوی ناوه، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخێكی سه‌ختی له وڵاته‌كه دروست كردووه و خه‌ڵكی ناتوانن به ئاسایی هاتوچۆ بكه‌ن و كار بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده یه‌كێك له بژاره‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌ت بریتی بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌و بژاره‌یه ناخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵكوو باجی زیاتر به‌سه‌ر كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی ده‌سه‌پێنرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی دواتر هیچ پاره‌یه‌ك به مووچه‌خۆران نه‌ده‌نه‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌یان ناوناوه زیادكردنی باج
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح به ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی زمانحاڵی حكوومه‌تی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و باجه‌ی ده‌سه‌پێنرێت، ده‌خرێته سه‌ر كۆی گوشتی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی، نه‌ك ته‌نیا له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بگرێته‌وه و له‌م مانگه‌وه‌یش ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
زیاتر گوتی، به شێوه‌یه‌كی گشتی به جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی دابه‌شكردنی مووچه هه‌ر كارمه‌ندێكی كه‌رتی گشتی كه مووچه‌كه‌ی له 500 هه‌زار دینار زیاتر بێت، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 10 تا 15% مووچه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه و وه‌ك باج به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌و بیرۆكه‌یه به وردی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی چۆنیه‌تی خستنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی ته‌واو بووه، به‌ڵام به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی، كاری حكوومه‌ته و ئێسته حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌یش به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر بكات و له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆوه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌وا ئه‌م مانگه مووچه هاوشێوه‌ی پێشوو ده‌بێت، له مانگی داهاتووه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی باسمان لێوه‌ی كرد له مووچه‌ی هه‌ر كارمه‌ندێكی كه‌رتی گشتی كه‌م ده‌كرێته‌وه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی له ڕێی زیادكردنی باجه‌وه، هه‌مان سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌یه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ئه‌و بڕه به هاووڵاتییان بدرێته‌وه كه دۆخی ئابووری عێراق ڕووی له باشبوونه‌وه كرد، بۆ خۆدزینه‌وه له دانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه، ناوی باج و زیادكردنی باجی لێ نراوه.
ته‌نگژه‌كه به ته‌واوی قووڵ و ترسناكه و كۆمه‌ڵگه‌یشی داپۆشیوه
عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت له ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری ئۆپێك زیاتر له 90%ی داهاتی له ڕێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و دوای دابه‌زینی خێرایی نه‌وتیش له بازاڕه‌كانی دنیا، داهاته‌كانی پێنج هێنده‌ی پێشوو كه‌م بووه‌ته‌وه له ماوه‌ی ساڵێكدا، تا ئێسته‌یش پرۆژه یاسای 2020ی وڵاته‌كه‌یش له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه، كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 56 دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه نرخی نه‌وت ئێسته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 40 دۆلاره و به‌مشێوه‌یه له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌یش، كه ئێسته بێ په‌سه‌ندكردنی جێبه‌جێ ده‌كرێ، له به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له 15 دۆلار كورتهێنانی تووش ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وڵاته‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره ده‌بات.
كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق بۆ مانگی نیسان/ئه‌پریل ته‌نیا 1.4 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر مانگانه داهاتی نه‌وت ده‌گه‌یشته 4.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئێسته به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئوپێك پله‌س به‌غدا ناچار ده‌كرێ كه هه‌نارده‌ی نه‌وتیش كه‌م بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر دۆخه‌كه خراپتر و قورس‌تر ده‌كات.
حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی چوار ملیۆن كارمه‌ندی گشتی و سێ ملیۆن كارمه‌ندی خانه‌نشینكراو و دوو ملیۆن هاووڵاتی تر وه‌ك هاوكاری به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به گشتی ده‌گاته زیاتر له نۆ ملیۆن مووچه‌خۆر، به‌مشێوه‌یه‌یش له هه‌ر پێنج كه‌سێكی عێراق یه‌كێكیان مووچه‌خۆری حكوومه‌تن، ته‌نیا له كۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌غدا 500 هه‌زار كه‌سی تری وه‌ك مووچه‌خۆری حكوومه‌ت دامه‌زراند، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ڕازیكردنی خۆپێشانده‌ران كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد و به‌رده‌وامیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دا، كه ئه‌مه‌یش به یه‌كێك له ترسناكترین بڕیاری حكوومه‌تی عێراق داده‌نرێ، كه ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك 500 هه‌زار كه‌سی دامه‌زراندووه، له كاتێكدا پێشتر له ساڵێك ئه‌وه‌نده هاووڵاتییه دانه‌مه‌زرێنراون.