كۆرۆنا گەیشتە ناو دادگای هەولێر و دوو دادوەر تووش بوون

:: AM:09:08:11/06/2020 ‌
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دادگای هەولێریشی گرتەوە، دوو دادوەر تووش بوون و بۆ ماوەی 14 رۆژ ئەو دادوەرانە كەرەنتین دەكرێن، بۆیەسەرجەم كارەكان دەوەستن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەم 11،ی حوزەیران، دادوەر ئیبراهیم خۆشناو سەرۆكی دادگای هەولێر بە میدیاكانی راگەیاند، لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دادگای هەولێر تۆمار كراون كە هەردووكیان دادوەرن. 
 
باسی لەوەش كردووە، دادگا بۆ ماوەی 14 رۆژ دادەخرێت و سەرجەم كارمەندەكان كەرەنتین دەكرێن، ئەویش بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە تووشنەبوونی فەرمانبەر و دادوەرەكانی تر.

دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، دادگاكە كەرەنتین كرا
لە ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی دادوەری هاتووە، بەهۆی هەبوونی دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، دادگاكە كەرەنتین كرا. 

باس لەوەش كراوە، دوو دادوەر لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوان، بڕیار درا بە كەرەنتینكردنی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ ماوەی 14 رۆژ.

تووشبوونی ئەو دوو دادوەرە لە كاتێكدایە، دوێنێ‌ بە فەرمی ڕاگەیەنرا كە پەرلەمانتارێك و چەند فەرمانبەرێكی پەرلەمانی كوردستانیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پەرلەمانیش بۆ ماوەی 14 ڕۆژ داخرا.




وشە - رامیار جەواد